حكومەتى عێراق تۆڕە كۆمەڵايەتييەكان دەخاتەژێر چاودێرى
نوچەنێت:
چالاكوانان ئەو بڕيارە بە پێشێلكردنى ئازادييەكانى ناو تۆڕە كۆمەڵايەتييەکان دادەنێن، كە هەزاران عێراقى تەنيا ئەو مينبەرەيان هەيە بەكارى بهێنن بۆ دەربڕى بۆچوونەكانيان، بەتايبەت چينى گەنجان.
سەبارەت بە هەڵوێستى دادگاى عێراقيش، ئەو بڕيارە بە بڕيارێكى دەستوورى دەزانێت، لايەنەكانى پەيوەست بەو بڕيارە سەرپێچييەكانيان دياريكردووە، جگە لە ئەنجومەنى دادگاى باڵا، وەزارەتى ناوخۆ و دەزگاى ئاسايشى نیشتمانى و سەنديکاى رۆژنامەنووسان و هونەرمەندان و شانەى راگەياندنى نیشتمان بەشدارن.
تا ئێستا دادگا وردەکارى چۆنیەتى چاوێرى خستەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە عێراق نەخسۆتەڕوو ، بەڵام چاودێرانى دۆخى عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، كۆمەڵێك لەو ئاراستە و چەمكانەى بەردەوام هێزە سياسى و حزبيەكانى عێراق بێزار دەكەن، تۆڕە كۆمەڵايەتييەكان بە شوێنى برەودان بەو چەمكانە دەزانن، بۆیە ئەو ليژنەيە چاودێرى دەكات، بەپاساوى بڵاوكردنەوەى خراپەكارى و نەبوونى پابەندى ئايينى و هاندانى تائيفى و برەودان بە بيروبۆچوونە نامۆكان و بڵاوكردنەوەى بيرى رێكخراوە تيرۆرستييەكان، دەيانەوێت چاودێرى بخەنە سەر تۆڕە كۆمەڵايەتييەكان و لێپرسينەوە لە بەكارهێنەرانى بكەن.
تيهامە راوى چالاكوانى مەدەنى عێراقى سەبارەت بە سروشتى ئەو ليژنەى ئەنجومەنى باڵاى دادى عێراقى دروستيكردووە، بە (سكاى نيوز عەرەبى) راگەياند، "ئەو ليژنەيە نوێنەرى سەنديكاى هونەرمەندان و رۆژنامەنووسانى تێدا نييە، كە ئەوانەشى لەو ليژنەيە ئەندامن، وەك نوێنەرى سەنديكاى رۆژنامەنووسان و هونەرمەندان دەردەكەون، بەڵام تەنيا بۆ تەواوكردنى ژمارەى ئەو ليژنەيە، هەموو لايەنەكانى تر لەو ليژنەيە هەيە، كە ژمارەيەكيان بە ڕوونى دژى ئازادى رادەڕبڕينن لەسەر تۆڕە كۆمەڵايەتييەكان، بەتايبەتيش وەزارەتى ناوخۆ و دەزگاى ئاسايشى نیشتيمانى، كە ئاشكراى دەكات پەيوەندييان بە لايەنە سياسيەكان هەيە، ملكەچيي هەڕەشەكردنى ميليشياكان دەبن بۆ ئاشكراكردنى زانيارييەكان، ئاشكراكردنى ئەوەش تەنيا پەيوەست نييە بە تۆڕەكۆمەڵايەتييەكان.
لە بەشێكى ترى قسەكانى راوى ئاماژەى بەوە كرد، "پارت و لايەنە جێبەجێكارەكان لە عێراق بەشێوەيەكى زۆر زيرەكانە هەموو دەزگا كلاسيكيەكانى راگەياندنى وەك رۆژنامە و راديۆ و كەناڵەكان بەكاردەهێنن، كردۆتيانە موڵكى خۆيان، تەنيا مينبەرێك بەدەست گەنجانى عێراقەوە مابێت تۆڕە كۆمەڵاتييەكانە، كە دەيانەوێت لەو قۆناغە ئەوەش دەستبەسەردابگرن.
ناوەندى راگەياندى ژمارەيى عێراق، كە بە لايەنێكى سەربەخۆى راستگۆ لە عێراق دادەندرێت، وردەكارييەكانى پەيوەست بە تەكنەلۆژيا بڵاودەكاتەوە، لەبارەى بەكارهێنەرانى تۆڕە كۆمەڵايەتييەكان لە عێراق ئاماژە بەوە دەكات، لە كۆى (٤٠) مليۆن عێراقى، (٢٥) مليۆن عێراقى تۆرەكۆمەڵايەتييەكان بەكار دەهێنێت، ئەوەش بەرزترين رێژەيە لە جيهان.
سەبارەت بە وردەكارىيەكانى ئەو تۆڕە كۆمەڵايەتيانەى کە عێراقییەکان بەكاریدەهێنن، ئاماژە بەوە دەكات، (٢٠) ميليۆن ئەوكاوتنى عێراقى لە تۆرى كۆمەڵايەتى فەيسبوك هەيە، هەروەها (١٣) ميليۆن ئەكاونت لە ئينيستگرام هەيە، نزيكەى ئەو ژمارەيەش لە سناپ چات هەيە، هەروەها يەك ميليۆن و (٣٠٠) هەزار ئەكاونتيش لە تويتەر هەيە.
رەواد جەنابى توێژەرى كۆمەڵايەتى عێراقى، لە لێكدوانێكى بە (سكاى نيوز عەرەبى) راگەياند، "ئەگەر ئەو بڕيارە لەسەر ژيانى عێراق كاريگەرى هەبێ و بخرێتە بوارى جێبەجێكردن، پێويستە دەسەڵاتدارانى عێراق مليۆنان گەنج بۆ لێكۆڵينەوە دەستگير بكەن، بەڵام ئەوە ئامانجى سەرەكى نييە، بەڵكو بەكارهێنانى ئەو ياساييە، بۆ ترساندنى خاوەن بۆچوونەكان لەسەر تۆڕە كۆمەڵايەتييەكان، بۆ لێپرسينەوەى ئەو كەسانە دەبێت، نەك لەسەر نووسینى كەسێك بێت، بەتايبەت ئەو كارە پەيوەستە بە سزا مادييەكان و زيندانيكردنى ئەو كەسانە بۆ ماوەيەكى درێژ".
چالاكوانانى عێراقى جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، ئەو جۆرە رێكارە، وا دەکات چالاكوانانى عێراقى لەژێر ناوى خوازراو بۆچوونى خۆيان دەرببڕن، ئەوەش دەبێتە هۆى نەبوونى متمانەى زياتر بە زانيارييەكان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment