هێمن هەورامى: فراکیسۆنەکان گەیشتوونەتە بۆچوونێکى هاوبەش بۆ هەموارکردنەوەى یاساى هەڵبژاردنەکان
نوچەنێت:
پەرلەمانى کوردستان بە نیازە یاساى هەڵبژاردنەکان لە هەرێمى کوردستان هەموار بکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان جەخت لەوەدەکاتەوە، لەگەڵ فراکسیۆنەکان گەیشتوونەتە بۆچونێکی ھاوبەش بۆ ھەموارکردنەوەی ئەو یاسایە.
لە بارەى هەموارکردنەوەى یاساى هەڵبژاردن، هێمن هەورامى، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان بە کوردستان 24ى ڕاگەیاند، ئامانج لەو هەموارکردنەوەیە ئەوەیە دەیانەوێت لەنێوان لیستی کراوە و داخراودا ھاوسەنگی بپارێزن، بەجۆرێک بێت لە بەرژەوەندیى خەڵکى کوردستان و لایەنەکان و پەرلەمان بێت.
گوڵستان سەعید، سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان ئاماژە بەوەدەکات، کە ئهوان دهیانهوێت لیستی ھەڵبژاردن بکرێتە داخراو و بڕیاربەدەستانی لایەنە سیاسیەکانیش بێنە پەرلەمان و مافی پێکھاتەکان پارێزراو بن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment