ئێران و سعوودیه‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌كانیان ده‌كه‌ن ئێران

نوچه‌نێت

ئیره‌ج مه‌سجدى باڵیۆزى ئێران له‌ عێراق ئاشكراى كردووه‌، له‌و گفتوگۆیانه‌ى ئێران له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ له‌ عێراق كردوویه‌تى، باس له‌ كردنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى هه‌ر دوو ولات له‌لاى یه‌كتر كراوه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16ى ئاب ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى لێدوانێكى ئیره‌ج مه‌سجدى باڵیۆزى ئێرانى له‌ عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، باس له‌و گفتوگۆیانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ماوه‌ى رابردوودا له‌نێوان هه‌ر دوو وڵات له‌ عێراق ئه‌نجام دراون.

ئیره‌ج مه‌سجدى ده‌ڵێ، "چه‌ند گه‌ڕێكى دانوستاندن له‌نێوان سعوودیه‌ و ئێران له‌ عێراق به‌ڕێوه‌چووه‌، به‌هۆى گۆڕانى ده‌سه‌ڵات له‌ ئێران به‌ شێوه‌یه‌كى كاتى وه‌ستاوه‌".

باڵیۆزى ئێران له‌ عێراق ئاشكراى ده‌كات له‌ كۆبوونه‌وه‌كان باسى كردنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى هه‌ر دوو وڵات كراوه‌  و هیواى ئه‌وه‌ى ده‌خوازێ كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كانى داهاتوودا به‌ ئه‌نجامى ئه‌رێنى بگه‌ن.

له‌ سه‌ره‌تاى كانوونى دووه‌مى ساڵى 2016  دواى هێرشكردنه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى سعوودیه‌ له‌ تاران، سعوودیه‌ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئێران پچڕاند و دیپلۆماتكارانى ئێرانى ده‌ركرد. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین