له یه‌كێتی كۆنه‌وه بۆ یه‌كێتی نوێ..ئاڵه‌نگاریی و نیگه‌رانیی
تایبه‌ت به نوچه‌نێت
یه‌كێتی كۆن، یه‌كێتییه‌كه‌ی مام جه‌لال
ناكۆییەكەی یەكێتی دەستەی دامەزراێنەرانیش دەگرێتەوە!
مێژووی یه‌كێتی كۆن، بۆ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له ساڵی (1975) یه‌كه‌م به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی بڵاو كرایه‌وه، ڕۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی تا ئێستا مشتومڕی له‌سه‌ره، له ئه‌ده‌بیاتی ئه‌و حیزبه‌دا، باس له‌وه ده‌كرێت، یه‌كێتیی له ڕۆژی (1/حوزه‌یران/1975) دامه‌زراوه، به‌ڵام (جه‌لال تاڵه‌بانیی)، له كتێبی دیداری ته‌مه‌ندا، باس له‌وه ده‌كات، ڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبه‌كه‌ی، ده‌كه‌وێته (22/مایس/1975).
به گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر قسه‌كانی خۆی، كه له كتێبی دیداری ته‌مه‌ندا كردوونی، له ساڵی (1975) و دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلول، (تاڵه‌بانیی) بۆ سه‌رڕێخستنی پرۆژه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، هه‌وڵێكی زۆری داوه، تا سه‌ره‌نجام له‌گه‌ڵ شه‌ش هاوڕێی دیكه‌ی (نه‌وشیروان موسته‌فا، عومه‌ر شێخموس، فوئاد مه‌عسوم، عادل موراد، كه‌مال فوئاد، عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلیی) پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش گه‌ڵاڵه ده‌كه‌ن و له‌وێوه بڕیار له‌سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كێتیی ده‌ده‌ن.
(تاڵه‌بانیی) له دیداری ته‌مه‌ندا، باس لەسه‌ره‌تای دامه‌زراندنی یه‌كێتیی ده‌كات، ئاماژه به‌وه ده‌دات، خۆی و هاوڕێكانی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی سیاسیی، له مانگی (نیسان/1975)ه‌وه، ده‌ستییان به چالاكیی كردووه، له شام كۆبوونه‌ته‌وه، بڕیاری دامه‌زراندنی یه‌كێتیی و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی سیاسی‌یان داوه، یه‌كه‌م به‌یاننامه‌ی دامهزراندنیشییان هه‌ر له‌وێ بڵاوكردووه‌ته‌وه، له‌باره‌ی یه‌كه‌م بهیاننامهیشهوه ده‌ڵێت، "له شام دانیشتین و مسۆده‌ی به‌یانی یه‌كه‌می دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان‌مان ئاماده‌كرد، ئه‌و براده‌رانه نووسینه‌كه‌یان به من سپارد، له ڕۆژی (22/مایس/1975)، له چاخانه‌ی (طلیطلة) لێی كۆبووینه‌وه و بڕیارمان له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی دا".
یه‌كێتیی له كاتی دامه‌زراندنییه‌وه تا ئێستا، كێشه‌ی ناوخۆیی لێنه‌بڕاوه، له هه‌ر سه‌رده‌مێكدا ئه‌و كێشانه به جۆرێكی جیاواز له سه‌رده‌مه‌كانی پێشوو خۆیان ده‌رخستووه، بۆ نموونه: له سه‌رده‌می خه‌باتی شاخدا، كێشه‌كانییان به جیابوونه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیست و حیزبی زه‌حمه‌تكێشان و ئاڵای شۆڕش گه‌یشتن، له دوای ڕاپه‌ڕینیشه‌وه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ناوماڵی یه‌كێتیی كه‌رت كرد و به‌شێكی زۆری لێدابڕی، ئه‌مانه‌یش بوون به هۆی لاوازكردنی ئه‌و حیزبه و له ده‌ستدانی پێگه به‌هێزه‌كه‌ی جارانی، ئێستایش كێشه‌ی (ئامۆزاكان/هاوسه‌رۆكان)، كه له‌سه‌ر جێگره‌وه‌ی (تاڵه‌بانیی) و میراته سیاسیی و داراییهكانیی شه‌ڕییانه، خه‌ریكه یه‌كێتی له‌سه‌ره مه‌رگ نزیك ده‌كاته‌وه.
یه‌كێتی نوێ/ یه‌كێتییه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی
ڕۆژی (8/ته‌موز/2021)، یه‌كێتیی له‌سه‌ر ده‌ستی میراتگره‌كانی (تاڵه‌بانیی)، ڕووبه‌ڕووی ئاڵه‌نگارییه‌كی سه‌خت بووه‌وه، ئاڵهنگارییهكه به ته‌قینه‌وه‌ی كێشه‌ی نێوان ئامۆزاكان ده‌ستییان پێكرد و له داموده‌زگه فه‌رمیی و حكومییه‌كانه‌وه كێشه‌كان سه‌رییان هه‌ڵدا، به‌گوێره‌ی زانیارییه ڕۆژنامه‌وانییه‌كان، (بافڵ تاڵه‌بانیی) كوڕه گه‌وره‌كه‌ی (جه‌لال تاڵه‌بانیی) بڕیاریدا، كه به‌رپرسی یه‌كه‌می ده‌زگه‌ی زانیاری و ده‌زگه‌ی دژه تیرۆر بگۆڕێت، هێزی چه‌كداری به‌كارهێنا، به‌رپرسی ئه‌و دوو ده‌زگه‌یه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرد، لێره‌وه كێشمه‌كێشی نێوان ئامۆزاكان، (كوڕانی جه‌لال) و (كوڕانی جه‌نگی) چووه قۆناغێكی گه‌رمه‌وه، له دژی یه‌ك، په‌نایان بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌له‌ف و كاری یاساشكێنی و به‌كارهێنانی هێز برد.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه (بافڵ تاڵه‌بانیی) و میدیا نزیكه‌كانی، ئه‌و ڕووداوه‌یان به گۆڕانكاریی و چاكسازیی ناو برد، به‌ڵام (لاهور شێخ جه‌نگی) و میدیا نزیكه‌كانی، به‌پیلانگێڕیی و كوده‌تایان ناوبرد، (بافڵ تاڵه‌بانیی) ده‌سته‌واژه‌ی یه‌كێتیی نوێی به‌كارهێنا، كه چیتر یه‌كێتییه‌كی نوێ له گۆڕه‌پانی سیاسییدایه، قورسایی كاری سیاسیی و ڕێكخراوه‌یی خۆی، به‌لای به‌ها نیشتیمانیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا ده‌شكێنێته‌وه، ڕێگه به هه‌ر كارێكی یاساشكێنیی و قۆرخكردنی حیزب و ده‌سه‌ڵات و هێزی پێشمه‌رگه و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان نادات، كه بۆ مه‌رامی شه‌خسیی و كاری دزێو به‌كار بێن، بۆ ئه‌مانه‌یش خۆی و كه‌سه نزیكه‌كانی و میدیاكانی نزیكیی، كۆمه‌ڵێك موژده‌ی گه‌وره‌یان به خه‌ڵك دا، هه‌روه‌ها بۆ سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌كانی نێوان ئه‌و جووت ئامۆزایه، جگه له‌و تۆمه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه، تۆمه‌تی كاری جاسووسی به‌سه‌ر ماڵی (تاڵه‌بانیی) و هه‌وڵدان بۆ ژه‌هرخواردكردنی كه‌سانی ماڵی (تاڵه‌بانیی)ـان، خسته پاڵ (لاهور شێخ جه‌نگی) ئامۆزای.
(لاهور شێخ جه‌نگی) و میدیاكانی نزیكی، هه‌ر زوو ئه‌و تۆمه‌تانه‌یان ڕه‌تكردنه‌وه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كرد، كه ئه‌و "پیلانگێڕیی"ـه، به ڕێنوێنی لایه‌نێكی كوردستانیی و هێزێكی هه‌رێمایه‌تی كراوه، (لاهور شێخ جه‌نگی) له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند، بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی كراون، په‌نا بۆ دادگه ده‌بات، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، ئه‌گه‌رچی ئاگادار كراوه، كه به زه‌بری هێز له كوردستان به‌ده‌ری ده‌نێن، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌وڵه ده‌بێته‌وه و كوردستان به‌جێناهێڵێت، (لاهور) ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌گه‌ر بیویستبا، ده‌یتوانی به به‌ڵگه‌وه، په‌رده له‌سه‌ر زۆر كاری قێزه‌ونی ئه‌وانه لا بدات، كه تۆمه‌تبارییان كردووه.
ئێستا یه‌كێتیی له‌به‌رده‌م چاره‌نووسێكی نادیاردایه، (بافڵ تاڵه‌بانیی) كه كوڕی كۆچكردوو (جه‌لال تاڵه‌بانیی) سكرتێری گشتیی پێشووی یه‌كێتییه، باس له یه‌كێتیی نوێ ده‌كات، كه‌واته یه‌كێتیی نوێ، یه‌كێتیی (بافڵ تاڵه‌بانیی)ـه، (شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د)یش كه پوری (بافڵ)ـه و لایه‌نگریی ده‌كات، باس له گه‌ڕانه‌وه بۆ یه‌كێتیی مام ده‌كات، لێره‌وه ئه‌و ڕاستییه ده‌رده‌كه‌وێت، كه باڵی (بافڵ تاڵه‌بانیی) هه‌رچه‌نده بانگه‌شه‌ی یه‌كێتییه‌كی نوێ و سه‌رده‌مێكی نوێ بۆ ئه‌و حیزبه ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا به‌رچاوڕوونییان له باره‌ی ئه‌و یه‌كێتییه نوێیه‌وه نه‌خستووه‌ته‌ڕوو، چونكه له لایه‌ك باس له یه‌كێتیی نوێ ده‌كه‌ن، له لایه‌كیشه‌وه بانگه‌شه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر یه‌كێتییه‌كه‌ی مام ده‌كه‌ن.
جەمیل هەورامی : هەوڵدان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان كوتانی ئاسنی ساردە!
(جه‌میل هه‌ورامی) سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی یه‌كێتیی و دۆستی نزیكی (جه‌لال تاڵه‌بانیی)، له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانییدا، له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (nrt) ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هه‌وڵدان له‌گه‌ڵ (بافڵ تاڵه‌بانیی)، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، ئاسنی سارد كوتانه، هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی له ده‌سته‌واژه‌ی یه‌كێتیی نوێ گرت و پێیوایه، یه‌كێتیی نوێ هیچی له یه‌كێتییه‌كه‌ی ساڵی (1975) زیاتر نابێت.
یه‌كێتییه‌كان له‌و كێشانه‌ی نێوان (ئامۆزاكان/هاوسه‌رۆكه‌كان) نیگه‌رانن، چونكه ئێستا، یه‌كێتیی له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زه‌حمه‌تدایه، ئه‌ویش هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراقه، كه بڕیاره له (10/تشرینی یه‌كه‌م/2021) ئه‌نجام بدرێت.
دامه‌زرێنه‌ران چی ده‌ڵێن؟
له كۆی حه‌وت ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان، ته‌نها دوو ئه‌ندامییان له ژیاندا ماون، ئه‌وانیش هه‌ر یه‌كه له (عومه‌ر شێخموس) و (فوئاد مه‌عسوم)ن، ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی، به ئه‌زموونێكی زۆره‌وه، له به‌رانبه‌ر دوایین كێشه ناوخۆییه‌كانی حیزبه‌كه‌یان نیگه‌رانن.
دوای سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوخۆی یه‌كێتیی، (عومه‌ر شێخموس) په‌یامێكی ئاراسته‌ی هه‌ردوو ئامۆزاكه كرد، له په‌یامه‌كه‌دا تكایان لێده‌كات، كۆتایی به‌و ڕه‌وشه بهێنن، كه حیزبه‌كه‌یان تێیكه‌وتووه، چونكه وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ی پێده‌دات، هه‌موو خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر و ئه‌ندامان و كادیران و پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتیی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن، كێشه‌كانی نێوان ئه‌و دوو هاوسه‌رۆكه، له ڕێگه‌ی دایه‌لۆگ و له‌ناو ده‌زگه حیزبییه‌كان، به‌شێوازێكی ئاشتییانه و عاقڵانه چاره‌سه‌ر بكرێن، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "وەكو ئەندامێكی دەستەی دامەزرێنەری یه‌كێتى، تكا لە هەموو لایەنی پەیوەندیدار دەكەم، بەزووترین كات، كۆتایی بەم ڕەوشە بهێنن و ڕێگه‌ی هاوكاری و بەیەكەوە ئیشكردن هەڵبژێرن".
له لایه‌كی تره‌وه، (دكتۆر فوئاد مه‌عسوم)، له په‌یامێكدا نیگه‌رانی خۆی، بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی كێشه ناوخۆییه‌كانی حیزبه‌كه‌ی ده‌خاته‌ڕوو، جەخت له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش ده‌كاته‌وه، كێشه‌كانی ئێستا، لێكه‌وته‌ی كێشه‌كانی پێشووی حیزبه‌كه‌ن، كه به چاره‌سه‌رنه‌كراوی ماونه‌ته‌وه، (دكتۆر فوئاد مه‌عسوم) ڕه‌خنه له كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتیی ده‌گرێت و پێیوایه، به‌بێ ئاماده‌كارییه‌كی باش به‌ڕێوه‌چووه، بۆیه نه‌یتوانیوه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، ده‌ڵێت:"بەر لە کۆنگرە لە میانەی کۆبونەوەکاندا پێشنیازم کرد، جگە لە ھەڤاڵانی سەرکردایەتیی، (50) ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی، لەگەڵ (20) ھەڤاڵ و کادیری گەنج و شارەزا و بە توانا، لە ئۆرگانەکانی تر کۆببنەوە، تا زۆر بە وردی بەرنامەیان دابڕشتایە، بۆ کۆنگرەیەکی دیراسەکراوی زانستیی حزبییانە، کە هەموو ئەو ئاستەنگانەی لاببردایە لەرێی سەرکەوتنی کۆنگرە، پێموایە ئەگەر کاتی خۆی گوێ لەو راسپاردەیە یا پێشنیازە بگیرایە، ئەوا ھەموو کێشەکانی ناو حزبیش چارەسەر نەکرانایە، زۆربەیان چارەسەر دەبوون، جگە لەوەی چەند بیرۆکەیەکی تریشمان پێشکەش کرد، کە بە سوودی یەکێتی تەواو دەبوو، رەنگە رووبەڕووی ئەم ساتە نەبوینایەتەوە".
ڕۆژی (8/ته‌موز) بۆ یه‌كێتییه‌كان ڕۆژێكی تاقه‌تپڕوكێن بوو، چونكه له‌و ڕۆژه‌دا جارێكی تر، كه‌رتبوون و دابه‌شبوونی یه‌كێتیی لێكهوتهوه، ئێستا یه‌كێتیی چه‌ند باڵێكه، كه به‌سه‌ر دوو ئاراسته‌ی دژی سهرهكییدا دابه‌ش بوون.
په‌یامه‌كه‌ی هه‌ردوو ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ر، ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌ن، كه كه‌رتبوونی ئه‌مجاره‌ی یه‌كێتیی، ئاسان نییه و ئه‌و كه‌رتبوونه، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر په‌یامی ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیشه‌وه هه‌بووه، چونكه (عومه‌ر شێخموس) بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی یه‌كێتیی، باس له گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕێكاری حیزبیی ده‌كات، ئه‌مه‌یش په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پێشنیازانه‌یه، كه (لاهور شێخ جه‌نگی) له پهیامهكانییدا جه‌ختی لێده‌كاته‌وه، هه‌رچی (دكتۆر فوئاد مه‌عسوم)ـه، ڕه‌خنه له كۆنگره‌ی چواره‌م و ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌گرێت، كه تێیدا (لاهور شێخ جه‌نگی) ده‌نگی یه‌كه‌می هێنا و به‌مه‌یش به لای (بافڵ)دا ده‌شكێته‌وه.
ئه‌و دابه‌شبوونه، ئێستا به ڕوونی له ناو یه‌كێتییدا به‌دی ده‌كرێت و له هه‌ڵوێستی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زراندنیی یه‌كێتییه‌وه، تا ساده‌ترین ئه‌ندامی ئه‌و حیزبه، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه، ئه‌مه‌یش یه‌كێتیی به چاره‌نووسێك ده‌سپێرێت، كه دیار نییه چ چاره‌نووسێكه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment