دوای رەخنەكان لە هەسەدە مەزڵووم عەبدی پەیامێك بڵاو دەكاتەوە
نوچهنێت
شەوی رابردوو نۆی ئاب، مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات ناسراو بە "هەسەدە" لە تویتەر پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا دووپات لەسەر پابەندبوون بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە رێكخراوی تیرۆریستی داعش دەكاتەوە و سەبارەت بە ئەركی سەرەكی هەسەدەیش دەڵێ، "ئەركی هەسەدە بەرگرییە لە دەسكەوتەكانی گەلی سووریا، هەرگیز نەبووە و نابێتە هێزی هەڕەشەكەر لە سەقامگیری دراوسێكانی".
لەسەرەتای ئەم مانگەدا چەند بەرپرسێكی هەسەدە لە راگەیاندن هێرشیان كردە سەر هەرێمی كوردستان، ئەمەیش هێزەكەی رووبەڕووی رەخنەی تووند كردەوە، لەوانە ئەنجوومەنی نشتیمانی كورد لە سووریا "ئەنەكەسە" راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا باسی لەوە كرد، بەو جۆرە لێدوان و هێرشانە هەسەدە گومان وەك هێزێكی سووری و بەشدار لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش گومان بۆ سەر خۆی دروست دەكات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment