سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێم: لە 722 كەیسی گەندەڵی تەنیا پێنجیان لە دادگا یەكلایی كراونەتەوە کوردستانی

لاڤین عومه‌ر، نوچه‌نێت

ئەمڕۆ ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی لە هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئاشكرای كرد، 722 كەیسی گەندەڵی هەیە كەچی تەنیا پێنجیان لە دادگا یەكلایی كراونەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە نۆی ئاب ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی لە هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد 722 كەیسی گەندەڵی لەلای دەستەكەیان هەیە و كە 277 یان كەیسی داوای هەواڵدەریین و ئەوانی تریش داوای سزایین. روونی كردەوە داوای هەواڵدەری ئەوانەن كە دۆسییەكە هێشتا رەوانەی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە گەندەڵی نەكراوە.
سەرۆكی دەستەی دەسپاكی باسی لەوە كرد نزیكەی 54 كەیس رەوانەی دادگاكان كراون، كەچی توانراوە تەنیا پێنج كەس یەكلایی بكرێنەوە و راشكاوانە باسی لەوە كرد كێشەی كەمی یەكلایی كردنەوەی كەیسەكان لە دادگا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە دادگایەكی تایبەت بە گەندەڵی لە كوردستان نییە، ئەمەیش وا دەكات كەیسەكان درەنگ یەكلایی بكرێنەوە و ئەو سزایانەی بۆ تۆمەتباران دادەنرێن سزای سووك بن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین