نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى لە محەمەدى حاجى مەحموود دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بە بۆنەى ساڵیادى دامەزراندنى حزبى سۆسیالیستى دیموکراتى کوردستان، پیرۆزبایی لە محەمەدى حاجى مەحموود دەکات، ئاماژە بەوەدەکات، پارتەکەى خەبات و قوربانى و ڕۆڵى بەرچاویان هەبووە.

ئەمڕۆ ئێوارەى یەکشەممە (8)ى ئابى (2021)، بە پێى ڕاگەیێندراوێکى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، بە بۆنەى چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان، نێچیرڤان بارزانى لە پەیامێکدا محەمەدی حاجی مەحموود دەڵێت، " بە ڕێزەوە لە تێکۆشان و خەبات و قوربانییەکانتان و له‌ ڕۆڵ و هه‌وڵی به‌رچاوی به‌ڕێزتان و حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بۆ یه‌کڕیزی و ته‌بایی له‌نێوان لایه‌نه‌ کوردستانییه‌کاندا ده‌ڕوانم."

 

دەقى پیرۆزبایى نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ محەمەدى حاجى مەمحموود:

بەڕێز کاک محەمەدی حاجی مەحموود

سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان

بە بۆنەی چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێکۆشەرەکەتان، حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانەوە، بە گەرمی پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازم.

بە ڕێزەوە لە تێکۆشان و خەبات و قوربانییەکانتان و له‌ ڕۆڵ و هه‌وڵی به‌رچاوی به‌ڕێزتان و حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بۆ یه‌کڕیزی و ته‌بایی له‌نێوان لایه‌نه‌ کوردستانییه‌کاندا ده‌ڕوانم.

هیوادارم ئەم بۆنەیە گوڕوتینی زیاتر بە خەباتی سیاسیتان بدات بۆ خزمەتی بەرژەوەندی و ئامانجە باڵاکانی گه‌لی کوردستان.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

۸/۸/ ۲٠۲۱

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین