زیادبوونی خواستی کارەبا چین ناچار دەکات خەڵووزی زیاتر بەکار ببات ئابووری جیهان

نوچەنێت

بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و زیادبوونی خواستی سەر کارەبا، بووە هۆی کردنەوەی 15 وێستگەی بەرهەمهێنانی خەڵووز بۆ ماوەی ساڵێک، ئامانجی چین لەو بڕیارە زیادکردنی بڕی بەرهەمهێنانی کارەبایە لە رێگەی خەڵووزەوە.

وێرای هۆشداری و رەخنە بەردەوامەکانی وڵاتە ڕۆژئاواییەکان بۆ بەکاربردنی خەڵووز، هاوکات بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، هەڵکشانی خواستی هاوڵاتیانی چین بۆ کارەبا، حکوومەتی پەکینی ناچار کرد، بۆ بەرهەمهێنانی کارەبای زیاتر وێستگەکانی بەرهەمهێنانی خەڵووز بەکار بخاتەوە.

هاوتای پێرەوکردنی سیاسەتی پاراستنی ژینگە و کەشوهەوا، ئاژانسی  پلانی چین، رەزامەندی بۆ کردنەوەی وێستگە داخراوەکانی بەرهەمهێنانی خەڵووز دەکرد. بە گەێرەی بڕیارەکەی چین، بۆ ماوەی سالێک 15 وێستگەی بەرهەمهێنانی خەڵووز لە باکووری ئەو وڵاتە بۆ دابینکردنی بڕی 44 ملیۆن تۆن خەڵووز دەکرێنەوە. ئەم بڕیارەی دووەم زلهێزی ئابووری جیهان بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان خەڵووز بە رێژەی ٪5 و هەر تۆنێک خەڵووز بە 138.34 دۆلار فرۆشرا.

پێشینی دەکرێت بەردەوامی زیادبونوی خواستی چین بۆ خەڵووز، نرخەکانی خەڵووز بۆ سێ هێندەی ئێستا بەرزبکەنەوە.

ئەم بڕیارەی چین لە کاتێک جیبەجێکارا، هەفتەی ڕابردوو سەرۆک کۆماری چین، لە کۆربەندێکی تایبەت بە پێڕەوکردنی سیاسەتی سفر کاربۆنی پلانی وڵاتی چینی ڕاگەیاند و ستراتیژیەکی بۆ ساڵی 2060 خستەڕوو، بەڵام زۆری ژمارەی دانیشتوان و هەڵکشانی خواست، چین ناچار دەکات بۆ دابینکردنی بڕی خواست، پەنا بباتە بەر بەکاربردنی خەڵووز و وزەی کاربۆنی.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین