لە تورکیا؛ ئۆپۆزسيۆن و دەسەڵات هەوڵى لاوازكردنى يەكتر دەدەن
نوچەنێت:
لە ديدى ئاكپارتى، هەوڵەكانى كليچدار ئۆغلۆ بۆ يەكخستنى هێزە ئۆپۆزسيۆنەكان بەر لە هەڵبژاردنەكانى (٢٠٢٣) كارێكى نەرێينيە، ئەوە هەوڵدانە بۆ داپۆشينى كەموكوڕييە سەرەكييەكانى پارتەكەى، ئەو هەوڵانەشى لە پێناو ئامانجە سياسيیە پەرشوبڵاوەكانیەتى.
كلچيدار ئۆغلۆ داواى هەڵوەشاندەوەى سيستەمى سەرۆكايەتى و گەڕانەوە بۆ سيستەمى پەرلەمانى دەكات، ئەو داوايەش پارتى دادوگەشەپێدانى هەراسان كردووە.
لە ديدى ئاكپارتى ناكرێت ئۆپۆزسيۆن جێگرەوەى پارتى دەسەڵات بێ، چونکە شايستەى ژيانى سياسى توركيا و سەركرايەتكردنى ئەو وڵاتە نییە لە دواى هەڵبژاردنى (٢٠٢٣)، بەديديى خۆيان ئاكپارتى تاكە پارتە تواناى خستنەڕووى ديدێكى هاوبەشى هەبێت بۆ داهاتووى توركيا.
ئۆپۆزسيۆن كە مەهەپە نوێنەرايەتى دەكات، دەيەوێت متمانەى جەماوەر بەرامبەر پارتى دادوگەشەپێدان كەم بكاتەوە.
پارتى فەڕمانڕەواش گرەو لەسەر فشارى زياتر لەسەر يەكخستنى كاتى ئۆپۆزسيۆن دەكات، پێى وايە سەركردەكانى ئۆپۆزسيۆن ناتوانن بەكردەيى لەسەر ستراتيژيەتێك، ياخود سياسەتێكى دەرەكى بۆ نەهێشتنى تيرۆر رێكبكەون، لەو ميانەوە ناوەندەكانى ئاكپارتى چاوەڕوانى ئەو هەواڵەن لەسەر سەرۆكى پارتى گەلى كۆمارى، چونکە ئەگەرى ئەوە هەیە مەترسى گەورە لەناوخۆى پارتەكەى رووبەڕووى ببێتەوە.
كليچدار ئۆغلۆ لەگەڵ ئەو (٢٠) پەرلەمانتارەيە، كە وەزارەتى دادى توركيا دۆسيیەكانى رەوانەى پەرلەمان كردووە بۆ لادانى پارێزبەندى پەرلەمانى لەسەريان.
ئەگەر پەرلەمان پارێزبەندى لەسەر هەڵگرتن، رووبەڕووى دادگاى توركيا دەكرێنەوە، بەمەش ئەگەرى زيندانيكردنيان هەيە.
داواكارانى گشتى هەوڵدەدەن لە رێگەى مادەى (٥٥)ى ياساى سزاكانى توركيا، كليچدار ئۆغلۆ لە هەندێك مافى وەك ئەنجامدانى چالاكى سياسى و دەنگدان و بەدەستهێنانى پۆستى خزمەتگوزارى مەدەنى بێبەش بكەن.
بەوەش داهاتووى سياسى ئەو ركابەرە سياسيە سەرسەختەى ئەردۆغان وێران دەبێت، كە بوێرييەكى تەواوى تێدايە بۆ رووبەڕووبوونەوەى هەڵەكانى دەسەڵاتى توركيا.
لە مانگى كانوونى دووەم ئەردۆغان داوايەكى دژ بە كليچدار ئۆغلۆ بەرزكردەوە بەهۆى ئەو وتارەى لە هەمان مانگ دابووى لەدژى، لەو داوايە ئەردۆغان داواى قەرەبووكردنەوەى يەك مليۆن ليرەى توركى دەكات.
لەبەشێكى ترى قسەكان ئەو بيرمەندە چەپە، بانگەشەى ئەوە دەكات، "نە پارتى گەلى كۆمارى و نە پارتى چەپى ديموكراتى و پارتى گەلى ديموكراتى كۆمەڵايەتى چەپ نين".
جەختيش لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "عيسمەت ئينينۆ و بڵند ئەجاويد و دەينز بايكاڵ سەركردەكانى پێشووى گەلى كۆمارى داوايان لێكرا سياسەتى جێبەجێكراو بووەستێنن.
ئايە بايكاڵ چەپ بوو؟ بەدڵنياييەوە نەخێر، ليڤانيلى دەڵێت، "بايكاڵ سياسيەكى نمونەيەيى بوو، سياسيەكىى راستەڕەو بوو، دەكرێت بەشێك بووبێت لە پارتى رێگەى راست، ياخود پارتى نشتيمانى دايك، ياخود پارتى ديموكرات كە زۆر سەركەوتووتر بوو".
ئەو لە واقيع دا سەيرى ئەو كەسانە دەكات كە باسمان كردن، ئەوان بەربەستن لەبەردەم پێشكەوتنى سياسەتى چەپ لە توركيا، بەو جۆرە وەسفيان دەكات، "كە ئەوان پاڵپشتى دەوڵەتن و كەسانێكى نەتەوەيين، داواى سياسەتێكى نوێ دەكەن، لەسەر بنەماى چينايەتى كە چەپى تورك و كورد كۆبكاتەوە".
ليڤانيلى مۆدێرنەى توركى بەوە وەسف دەكات، "كە ململانێيە لەنێوان كۆنزێرڤاتيڤ و رۆشنگەرييە، ئەو تا ئێستا بڕواى بەو چەمە سەرەتاييە هەيە بۆ مۆدێرنە".
لەگەڵ ئەوەشدا ئەستەمە بتوانين تێبگەين بۆ ليڤانيلى خۆى دەپارێزێت، كە پارتى گەلى گۆمارى هاندەدات بۆ رووبەڕووبوونەوەى رابردووى، كە رەخنە لە كليچدار ئۆغلۆ بگرێت، ئەوەش لەوانەيە ببێتە دروستبوونى نيگەرانى لە ناوەندەكانى ئاكپارتى.
زۆربەى چەپەكان، كليچدار ئۆغلۆ تۆمەتبار دەكەن بە راكێشانى ژمارەيەكى زۆر لە سياسييە راستڕەوەكان بۆ ناو پارتەكەى و دوورخستنەوەى ئەو جووڵانەوەيە لە چەپ.
مرۆڤ نابێت لەو بڕوايە دابێت، كليچدار ئۆغلۆ دەربازى بووە، چونكە وەك كەسى پێشخۆى نمونەيى نييە، ياخود سەرۆكى پارتى گەلى كۆمارى تاكە كەسێكە كە دەكرێت ليڤانيلى هاوكارى بكات، بۆ ئەوەى بەربژێرى سەرۆكايەتى بێت؟.
بەو جۆرە لە ناوەندەكانى ئاكپارتى گرەو لەسەر سادەترين تێزى پێچەوانە دەكەن، كە لەلايەن ئۆپۆزسيۆنەوە بگوترێت، بەو هيوايەى ببێتە بنەمايەك بۆ هەڵوەشاندنەوەى ئۆپۆزسيۆن.
بۆيە هەموو ئەوانە لە ناوەندەكانى ئاكپارتى گرەوى لەسەر دەكرێت بۆ رووبەڕووبوونەوە، لەگەڵ بايكاڵ، دەكرێت ئەو ململانێيە لەناوخۆى پارتى سەرەكى ئۆپۆزسيۆن زۆر گەورەتر دەستپێبكات.
رووبەڕووبوونەوەى لەو جۆرەش دەبێتە هۆى يەكلاكردنەوەى ململانێ لەگەڵ كليچدار ئۆغلۆ، ئەمەیش ئەو شتەیە کە پارتى دەسەڵات چاوەڕێی دەكات، كە رووبەڕوونەوەكە زۆر توندتر بێت، لە نێوان جەماوەرەكەى و پارتى گەلى كۆمارى.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment