فوئاد حوسێن بانگهێشتی ئەردۆغان بۆ عێراق دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە ئەنكەرە چاوی بە رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا كەوت و بانگهێشتی عێراقی كرد بۆ ئەوەی لە لووتكەی وڵاتانی دراوسێ‌ و ناوچەكە بەشدار بێت كە بڕیارە كۆتایی ئەم مانگە لە بەغدا بەڕێوەبچێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە هەشتی ئاب، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیێندراوێكدا ئاشكرای كردووە فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بانگهێشتنامەیەكی فەرمی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراقی بە رەجەب تەیب ئەردۆغان داوە، بۆ ئەوەی سەردانی بەغدا بكات و لە كۆنگرەی وڵاتانی دراوسێی عێراق بەشدار بێت كە بڕیارە كۆتایی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.
ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی ئەمڕۆ بڵاوی كردووەتەوە، شەوی رابردوو لە كۆشكی وەحیدەین لە ئیستانبۆڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی لە فوئاد حوسێن كردووە و دیدارەكەیان نزیكەی 40 خولەكی خایاندووە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەو كاتەی سەرۆك وەزیرانی توركیا بوو دوو جار سەردانی عێراقی كردووە، جاری یەكەم لە ساڵی 2008 بوو كە ئەو كاتە نووری مالیكی سەرۆك وەزیران بوو، لە ساڵی 2011 سەردانی هەولێری كرد. دواتر چەندان جار بەرپرسانی توریكا رایانگەیاندووە كە ئەردۆغان سەردانی عێراق دەكات، بەڵام هیچ سەردانێكی تری عێراقی نەكردووە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین