سەرۆکى تورکیا داواى ڕاگرتنى  هێرشەکانى‌ ئيسرائيل بۆ سەر غەززە دەکات تورکیە

نوچەنێت:

ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا له‌دواى چڕبوونه‌وه‌ى هێرشه‌كانى ئيسرائيل بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ لە كاردانه‌وه‌یەک نیگەرانى خۆى نیشاندا و دەڵێت، "ئيسرائيل كه‌وتۆته‌ بارودۆخێكى شێتانە، پێويسته‌ به‌خێرایى هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ بوه‌ستێنێت."

ڕۆژى شه‌ممه‌(28/تشرينى يه‌كه‌م/2023) ماڵپه‌ڕى (ئێن تيڤى) توركى بڵاويكرده‌وه‌، لە دوێنێ شه‌وەوە ئيسرائيل هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه‌ زۆر چڕكرده‌وه، ئەمەیش وایکرد‌ زۆربه‌ى وڵاتان كاردانه‌وه‌يان هەبێت، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سه‌رۆك کۆمارى توركيا له‌ لێدوانێكدا رايگه‌ياند، "دوێنێ شه‌و دووباره‌ ئيسرائيل بۆردوومانه‌كانى بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ زياتر كرد، کە چه‌ندين ئافره‌ت و منداڵ و خه‌ڵكى سڤيلى كرده‌ ئامانج." 

سەرۆک کۆمارى تورکیا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "پێويسته‌ به‌خێرايى ئيسرائيل له‌م بارودۆخه‌ شێتانەیە بێته‌ ده‌ره‌وه‌ و هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ ڕابگرێت، داوا له‌ هه‌موو خه‌ڵل و لانەکان ده‌كه‌م ئه‌مڕۆ به‌شدارى گردبوونه‌وه‌كان بكه‌ن بۆ پاڵپشتى له‌ فه‌له‌ستين."

لەدواى لێدوانەكانى رەجەب تەيب ئەردۆغان ئيلى كۆهين، وەزيرى دەرەوەى ئيسرائيل بانگهێشتى ديپلۆماتكارانى وڵاتەكەى لە توركيا كردەوە، بۆ ئەوەى دووبارە پەيوەندييەكانيان لەگەڵ ئەنقەرە هەڵبسەنگێنن.

كۆين جەختى لەسەر ئەوش كردۆتەوە ئەو هەڵسەنگاندنە لەژێر رۆشنايى لێدوانەكانى سەرۆكى توركيا بەرانبەر ئيسرائيل دەبێت، بەتايبەتيش ئەو لێدوانانە لە لايەن كەسى يەكەمى توركيايە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین