لە هەولێر هێرش دەکرێتەسەر بەڕێوەبەرى دابەشکردنى ڤاکسین کوردستانی

نوچەنێت:

سەرپەرشتیارى دابەشکردن و وەرگرتنى ڤاکسینى فایزر، لەلایەن دوو کارمەندى ئەمنى هێرشى دەکرێتە سەرى و وەزیرى تەندروستى حکوومەتى هەرێمیش دەڵێت، رێکارى یاسایى بەرامبەر ئەو کەسانە دەگرینەبەر.

ئەمڕۆ دووشەممە (2)ى ئابى (2021)، دکتۆر هەردی ساڵح عەزیز، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری و سەرپەرشتیاری دابەشکردن و وەرگرتنی ڤاکسینی فایزەر ڕایگەیاند، لەلایەن دوو کارمەندى ئەمنییەوە کە یەکێکیان جلو بەرگى سەربازى لەبەر بوو سەنتەری وەرگرتنی ڤاکسین لە نەخۆشخانەی رزگاری هێرشیان کردەسەرم و پەلاماریاندام و قسەی ناشرینیان پێگوتم.

هەردی ساڵح عەزیز، هۆکارى هێرشکردنە سەرى بۆ رووداو روونکردەوە و دەڵێت، دەیانویست بە بێ نۆرەگرتن و دیاریکردنى کاتى وەرگرتنى ڤاکسین، ڤاکسینى جۆرى فایزەر وەربگرن، منیش پێمگوتن تا ناوى خۆت لە سیستەمى وەرگرتنى ڤاکسینى کۆرۆنا تۆمار نەکەن ناتوانن ڤاکسین وەربگرن.

لەسەر رووداوەکە، هەر ئەمڕۆ د. سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسیدا ڕاگەیاند، بکرێکاری یاسایی و کارگێڕی بەرامبەریان دەگیرینەبەر.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین