توركیا بهرپرسیارێتى سووتانى دارستانهكان دهخاته ئهستۆى گرووپێكى كوردى
نوچهنێت
شهوى رابردوو یەكى ئابى (٢٠٢١) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاویكردەوە، دەزگا راگەیاندنەكانى توركیا جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، گرووپى “رۆڵەكانى ئاگر” كه گوایه سەربه پەكەكەن، بەرپرسیارن لە سووتاندنى دارستانەكانى توركیا، ئاماژە بەوەش دەكەن، ئەو گرووپە رایانگەیاندووە، "حكومەتى توركیا لە زمانێكى تر ناگات، ئاگر نهبێت".
سەبارەت بەهۆكارى سووتاندنەكەش، جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، "ئامانج لەو سووتاندنە چۆكپێدانى توركیایه بە زەبرى ئاگر". پێشتر ئەردۆغان سەرۆك كۆمارى توركیا گوتى، "چاوەڕوانى ئەنجامى ئەو لێكۆڵینەوانە دەكەین، دەسەڵاتدارانى توركیا سەرقاڵى بەدواداچوونى هۆكارەكانى ئاگر كەوتنەوەكەن".
لە چوارشەمەى رابردووەوە، ئاگر لە (٣٢) پارێزگاى توركیا بەربووە، تا ئێستا ههشت كەس گیانیان لەدەست داوە، چەند رۆژێكە تیمەكانى ئاگركوژاندنەوەى توركیا بە هاوكارى تیمى ئاگركوژێنەوەى چەند وڵاتێك سەرقاڵى كۆنترۆڵكردنى ئاگرەكانن، تا ئێستا (١٠٧) شوێنیان كۆنترۆڵكردووە.
چاودێرانى سیاسى ئاماژە بەوە دەكەن، هەر قەیرانێك رووبەڕووى توركیا ببێتەوە، راستەوخۆ بهرپرسیارێتى دەخرێته ئەستۆى پارتى كرێكارانى كوردستان، گوایه بهو كارهیش دهسهڵاتدارانى توركیا خۆیان له بهرپرسیارێتى "دهدزنهوه".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment