پەرلەمانى کوردستان: بەعسییە فاشیستەکان نەیانتوانی ناسنامەی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بگۆڕن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان، لە یادى (38) ساڵەى ئەنفالکردنى بارزانییەکان پەیامێک بڵاودەکاتەوە و تێیدا هاتووە، "داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەین ئەرکی یاسایی و ئەخلاقیی خۆی جێبەجێ بکات، ئەویش بە قەرەبووکردنەوەی قوربانییانی ئەنفالکردن و کیمیابارانکردنی کوردستان، داواش لە پەرلەمانی هەموو وڵاتانی جیهان دەکەین ئەو تاوانکارییە بە جینۆساید بناسێنن."

ئەمڕۆ شەممە (31)ى تەممووزى (2021)، پەرلەمانى کوردستان لە ساڵیادى ئەنفالکردنى بارزانییەکاندا دەڵێت، " ئەنفالی بارزانییەکان سەرەتای زنجیرەیەک تاوانی یه‌ك له‌ دوای یه‌كی ڕژێمی بەعس بوو لە دژی خەڵک و خاکی کوردستان، بەعسییە فاشیستەکان لە دوای ئەنفالکردنی بارزانییەکان، هەڵه‌بجە-یان شەهید کرد و ناوچەکانی دیکه‌ی کوردستانیان ئەنفال کرد."

 

دەقى پەیامى سەرۆکایەیتى پەرلەمانى کوردستان:

لە یادی (٣٨) سى و هه‌شت ساڵەی ئەنفالکردنی بارزانییەکان لە ئۆردوگا زۆرەملێکانی قوشتەپە، هەریر، سۆران، سەری ڕێز و نەوازش بۆ ڕۆحی پاکیان دادەنەوێنین و یاد و یادەوەرییان هه‌میشه‌ بە بەرزی دەکەینەوە.

ئەنفالی بارزانییەکان سەرەتای زنجیرەیەک تاوانی یه‌ك له‌ دوای یه‌كی ڕژێمی بەعس بوو لە دژی خەڵک و خاکی کوردستان، بەعسییە فاشیستەکان لە دوای ئەنفالکردنی بارزانییەکان، هەڵه‌بجە-یان شەهید کرد و ناوچەکانی دیکه‌ی کوردستانیان ئەنفال کرد، ئەو هەموو تاوانەشیان بۆ سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیی خەڵکی کوردستان بوو، هاوشێوەی هەموو تاوانکارە جیهانییەکان نەیانتوانی ناسنامەی خەڵك و ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بگۆڕن و خەڵكی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان کۆڵیان نەدا.

لەو یادەدا داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەین ئەرکی یاسایی و ئەخلاقیی خۆی جێبەجێ بکات، ئەویش بە قەرەبووکردنەوەی قوربانییانی رەشبگیری و ئەنفالکردن و کیمیابارانکردنی کوردستان، داواش لە پەرلەمانی هەموو وڵاتانی جیهان دەکەین ئەو تاوانکارییە بە جینۆساید بناسێنن و لە پشتیوانیکردنی گەلی کوردستان و گەلە ستەملێکراوەکان بەردەوەام بن.

لە پەرلەمانی کوردستانیش ئەوەی لە دەستمان بێت بۆ دەرکردنی یاسا و پاراستنی مافی قوربانییان درێغی ناکەین.ش

جارێکی دیکە سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی بەرزەفڕی ئەنفالکراوان و سەرجەم قوربانییان داده‌نوێنین.

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان

31-7-2021

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین