یه‌كێتى وگۆڕان ئامانجى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ئاشكرا ده‌كه‌ن کوردستانی

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ له‌ مه‌كۆى سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، یه‌كێتى و گۆڕان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا و به‌رپرسانى هه‌ردوو لا ده‌ڵێن، بۆ رێكخستنى میكانیزمى هاوپه‌یمانى كوردستان كۆبوونه‌ته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 31ى ته‌مووز، له‌ مه‌كۆى سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ سلێمانى قوباد تاڵه‌بانى سه‌رۆكى هاوپه‌یمان كوردستان و ده‌رباز محه‌مه‌د رێگه‌پێدراوى هاوپه‌یمانییه‌كه‌ سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شی گۆڕان و یه‌كێتیان كرد.

ماڵپه‌ڕى KNN كه‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌ له‌ لێدوانێكى قوباد تاڵه‌بانى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانییه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و كه‌  ئامانجى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، "لە کۆبونەوەکەدا باسى میکانیزمى چۆنیەتى کارکردنى هاوپەیمانیتیەکەمان کرد و ئەرکەکانمان دابەشکرد بەسەر لیژنە هاوبەشەکاندا، هەمو هێز و رێکخستن و جەماوەرى خۆمان دەخەینەگەڕ لەپێناو سەرخستنى هاوپەیمانێتیەکەمان تا باشترین خزمەت بکەین"

رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو قوباد تاڵه‌بانى له‌لایه‌ن یه‌كێتى و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه‌ وه‌ك سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق له‌ شوێنى لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى دانرا، كه‌ له‌ ئه‌نجامى ناكۆكییه‌كانى ناو یه‌كێتى له‌ سه‌رۆكایه‌تى هاوپه‌یمانییه‌كه‌ كشایه‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین