سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى حکوومەت سەرکۆنەى کوژرانى خێزانە کوردەکەى شارى کۆنیاى تورکیا دەکەن
نوچەنێت:
دوێنێ هەینى (30)ى تەممووزى (2021)، لە ناوچەى مەرامى شارى کۆنیا لە تورکیا، خێزانێکى کورد کە ژمارەیان حەوت کەس بوو لەلایەن کۆمەڵک چەکدارەوە دەستڕێژى گولەیان لێکرا و سەرجەمیان گیانیان لەدەستدا.
سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە لاپەڕەى خۆیدا لە تویتەر ڕاگەیاند، "سەرکۆنەی هێرشی سەر خێزانێکی کورد لە تورکیا دەکەین، هاوخەمی کەسوکار و خۆشەویستانی قوربانییەکانین. ئەوانەی بەرپرسیارن لە ئەو تاوانە بێهۆیە دەبێت، رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە."
دەشڵێت، "ئەوانەی بەرپرسیارن لە ئەو تاوانە بێهۆیە دەبێت رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە."
دوا بە دواى پەیامەکەى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، مسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى تویتەرا ڕاگەیاند، "چاوەڕێی به سزا گهیاندنی ئهنجامدهرانی هێرشکە دەکەین".
سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە تویتەکەیدا هاتووە، "زۆر نیگەرانم لەو هێرشەی کراوەتە سەر خێزانێكی کورد لە کۆنیا، سەرەخۆشی قووڵی حکومەتەکەم بە کەسوکاری قوربانیان دەگەیهنم، پێشبینی دەکەم ئهنجامدهرانی هێرشەکە بە سزای خۆیان بگەن".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment