د. سامان بەرزنجى: وەزارەتى تەندروستى پشتگیریی ڕاگەیاندنى قەدەغەى گشتى ناکات کوردستانی

نوچەنێت:

وا بڕیارە ئەمڕۆ لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆببێته‌وه‌ و تاووتوێی پێشنیازه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بكەن بۆ دەرکردنى ڕێنمایی و بڕیارى نوێ بۆ خۆپارێزى هاووڵاتییان لە ڤایرۆسى کۆرۆنا.

ئەمڕۆ سسێشەممە (27)ى تەممووزى (2021)، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ و بە ئامادەبوونی وەزیرانی تەندروستی، پەروەردە، خوێندنی باڵا، گواستنەوەو گەیاندن، ئەوقاف، پارێزگارەکان کۆدەبنەوە، بۆ توندوتۆڵكردنه‌وه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی، داخستنی به‌شێك له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان و كه‌ره‌نتینه‌ی گشتی و داخستنی ده‌روازه‌ی سنوورییه‌كان له‌ ریزی ئه‌و پێشنیازانه‌ن، كه‌ پێشكه‌ش كراون.

د. سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە رووداوى ڕاگەیاند، یەکێک لە پێشنیازەکان ئەوەیە قەدەغەی هاتووچۆ تەنیا لە کاتی شەواندا هەبێت و قەدەغەی گشتی راناگەیێندرێت و پێشنیازیش نەکراوە، نە وەزارەتی تەندروستی و نە پارێزگاکانیش پشتگیری لە قەدەخەی گشتی ناکەن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین