نەخۆشخانەى پێشمەرگە: پشکنینى کۆرۆنا هەموو یەکەیەکى سەربازیى ئەنجام دەدەین کوردستانی

نوچەنێت:

نەخۆشخانەى پێشمەرگە سەرجەم یەکە سەربازییەکانى هەرێمى کوردستان ئاگادار دەکاتەوە، کە لەمەودوا دەتوانن بۆ ئەنجامدانى پشکنینى کۆرۆنا سەردانى ئەو نەخۆشخانەیە بکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە (26)ى تەممووزى (2021)، نەخۆشخانەی پێشمەرگە رایگەیاند، سەرجەم پێشمەرگەکانی هەموو یەکە سەربازییەکان ئاگادار دەکەنەوە، دەتوانن بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پەتای کۆڕۆنا سەردانی نەخۆشخانەکەیان بکەن بۆ ئەنجامدانى پشکنینی کۆرۆنا.

نەخۆشخانەى پێشمەرگە لە هەولێر دەشڵێت، پێشمەرگەکان سەر بە هەریەکەیەکی سەربازی بن، دەتوانن سەردانی نەخۆشخانە بکەن، بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا، تەنها مەرجیش بۆ ئەنجامدانی پشکنینەکە، هەبوونی ناسنامەی سەربازییە.

روونیشدەکاتەوە، تەنها مەرجیش بۆ ئەنجامدانی پشکنینى کۆرۆنا، هەبوونی ناسنامەی سەربازییە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین