کێبرکێی چین و ئەمریکا بۆ گازی قەتەر بەهێزتر دەبێت ئابووری جیهان

نوچەنێت

کۆمپانیای Qatar Petroleum، بە ئامانجی پەرەپێدان و فراونترکردنی  ڕێژەی  ٪ 30ـــی کێلگەی گازی باکوور، بە نیازە لە ماویەکی نزیکدا، ئۆفەرەکانی کارکردن بۆ کۆمپانیایە بیانییەکان بڵاوبکاتەوە.

سەرچاوەیەک بە کەنالی CNBC راگەیاندووە، لە پێناو کارکردن لە کێلگەی باکووری گازی LNGــی وڵاتی قەتەر، هەریەکە لە کۆمپانیاییەکانی ئەمریکا(Exxon Mobil، Phillips ،Conoco) و کۆمپانیای  Royal Dutch Shellــی ئەورووپی، داواکاریان پێشکەش بە کۆمپانیای Qatar Petroleum کردووە.

ئەمە داواکارییەی کۆمپانیایە ڕۆژئاواییەکان لە کاتێکدایە، هەریەکە لە کۆمپانیایەکانی PetroChina و Sinopecــی چینی خواستی کارکردنیان بۆ بەدەستهێنانی ٪5 بۆ ٪7پشکەکانی کێلگەی گازی باکوور، پێشکەش بە وڵاتی قەتەر کردووە، ئەمەیش بۆتە هۆی دروستبوونی ڕکابریەکی بەهێز لە نێوان کۆمپانیای ڕۆژئاوایی و کۆمپانیای چینی بە تایبەت کۆمپانیای PetroChinaــی سەر بەحکوومەتی چین.

لە ساڵی ڕابردووە و هەناردەکردنی گازی قەتەری ڕێژەی ٪22ــی کۆی گازی بازارەکانی جیهانی پێکهێناوە و بەکاربردنی گازی سروشتی لە لایان چینەوە بڕی ٪8 گۆی گازی بەکارهێنراو بووە، ئەمەیش دەرفەتێکی بەهێز لە بەردەم حکوومەتی چین دەرەخسێنێت بۆ هاوردەکردنی گازی قەتەڕی.

کۆمپانیای  Qatar Petroleum، خاوەن ٪70ــی کۆی گازی بەرهەمهاتووی وڵاتی قەتەڕە و خاوەن 7 پرۆژەی زلهێزی گازی LNGــیە لەسەر ئاستی جیهان و لە پلانیدایە ئاستی بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە گازە لە 77 ملیۆن تەن بۆ 110 ملیۆن تەن لە ساڵێکدا بەرز بکاتەوە


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین