دەستبەسەرداگرتنى چەکى بێ مۆڵەت و ئۆتۆمبێلى بێ سەرەتا لە سلێمانى دەستى پێکرد کوردستانی

نوچەنێت:

ئه‌مڕۆ له‌ چەند شه‌قامێکى سه‌ره‌كی شاری سلێمانی، مه‌فره‌زه‌ ھاوبه‌شه‌كانی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان پڕۆسه‌ی ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا و جام ڕه‌ش و چه‌كی بێ مۆڵه‌تیان ده‌ستپێكرد و وتەبێژى پۆلیسى سلێمانیش دەڵێت، لەمڕۆ بڕیارەکە لە سلێمانی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (25)ى تەممووزى (2021)، بەهمەن عەبدوڵڵا، ئەفسەری راگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، پێشتر خەڵکمان لە هەڵمەتەکە ئاگادارکردووەتەوە، ئامانجی ئێمە ئەوە نییە ببینە بارگرانی بۆ خەڵک، بەڵکو لە ماوەی رابردوو چەند دیاردەیەک هەبوون کە خەڵکیان بێزارکردبوو، لەوانە ئۆتۆمبێلی جامڕەش، بێ رەقەم و بێسەرەتا و هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت.

مەفرەزە هاوبەشەکانى هێزە ئەمنییەکانى سلێمانى ئەمڕۆ لە (10) شوێن بازگەى کاتییان داناوە بۆ جێبەجێکردنى بڕیارەکە.

بە پێى ڕاگەیێندراوى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له‌ (19.000) ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كراون و تابلۆیان نییە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین