ئومێد خۆشناو: ڕاگەیاندنى قەدەغەى گشتیى هاتووچۆ ڕاست نییە کوردستانی

نوچەنێت:

پارێزگارى هەولێر ڕاگەیاندنى قەدەغەى گشتیى هاتووچۆ ڕەتدەکاتەوە و ڕاشیگەیاند، ڕۆژ رۆژی سێشەممە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و بڕیاری پێویست دەدرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (25)ى تەممووزى (2021)، ئومێد حۆشناو پارێزگارى هەولێر بە کوردستان24ى ڕاگەیاند، ئەو دەنگۆیانە ڕاست نین کە گوایە قەدەغەی هاتووچۆ رادەگەیەنرێت، بەڵام رۆژی سێشەممە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و بەگوێرەی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی و بە هەڵسەنگاندنی دۆخەکە بڕیاری پێویست دەدرێت.

دەشڵێت،بڕیارەکانى لیژنەى باڵاى رووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا لە لایەن ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکان و یەکە کارگێڕییەکان بڕیارەکان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

سەبارەت بە دەرکردنى چۆنیەتى دەرکردنى بڕیارەکان، پارێزگارى هەولێر روونیشکردەوە، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی و ژیان و کەسابەتی خەڵک بڕیار دەدرێت، بەڵام دەشبێت جارێکی دیکە هاووڵاتییان بەخۆیاندا بچنەوە، چونکە لە ماوەی رابردوودا تاڕادەیەک خەمساردیان پێوە دیار بوو، وا وێنا دەکرا کە کۆرۆنا نەماوە، هاوکات داوا لە خەڵک دەکەین ڤاکسین وەربگرن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین