بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر: سەد هەزار گەشتیار سەردانى هەولێریان کردووە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتو گوزاری هەولێر، سەبارەت بە هاتنى ژمارەى گەشتیاران بۆ هەرێمى کوردستان و پارێزگاى هەولێر لە ڕۆژانى جەژنى قوربان ڕایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە (100) هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەولێر.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (22)ى تەممووزى (2021)، نەریمان فازڵ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتو گوزاری هەولێر بە کوردستان 24ى ڕاگەیاند، تا ئێوارەی دووەم رۆژی جەژنی قوربان، زیانر لە (103) هەزار و (196) گەشتیار هاتوونەتە هەولێری پایتەخت.

روونیشیکردەوە، چاوەڕێ دەکرێت تا کۆتا رۆژەکانی جەژن، ئەم ژمارەیە بەرزتربێتەوە، چونکە هاتنی گەشتیار تائێستا بۆ هەولێر و هەرێمی کوردستان بەردەوامە.

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە، ساڵانە لە وەزرى بەهار و جەژنەکان، ژمارەیەکى زۆرى گەشتیار لە شارەکانى خوارووى عێراق سەردانى هەرێمى کوردستان دەکەن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین