ته‌قینه‌وه‌كه‌ى شارى سه‌در په‌یوه‌ندى به‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

زاحى خه‌لفان كه‌ فه‌رمانده‌ى پۆلیسى دوبه‌ى بووه‌، له‌ تویتێكدا باس له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ى رۆژى پێش جه‌ژن ده‌كات كه‌ له‌ شارى سه‌درى به‌غدا ده‌یان كه‌سى كرده‌ قوربانى، پێیوایه‌ هۆكاره‌كه‌ى تایفه‌گه‌رییه‌، چونكه‌ ئه‌و شاره‌ له‌ رۆژى جه‌ژن به‌ له‌سێداره‌دانى سه‌دام حوسێن دڵخۆش بوو، ئێستایش له‌ هه‌مان شار له‌ رۆژى جه‌ژن ده‌یان كه‌س ده‌كوژرێن.

به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21ى ته‌مووز، زاحى خه‌لفان كه‌ كه‌سایه‌تییه‌كى به‌ناوبانگى ئه‌منییه‌ و زۆربه‌ى جار به‌ بۆچوونه‌كانى مشتومڕ دروست ده‌كات، له‌ چه‌ند تویتێكدا باس له‌ خراپییه‌كانى تایفه‌گه‌رى له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات و له‌ تویتێكیان باس له‌ كرده‌ تیرۆریستییه‌كه‌ى رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو ده‌كات و به‌ له‌سێداره‌دانى سه‌دامى ده‌به‌ستێته‌وه‌.

زاحى ده‌ڵێ، "دواى زیاتر له‌ 10 ساڵ له‌ دڵخۆشى سه‌در به‌ له‌سێداره‌دانى سه‌دام، له‌ هه‌مان رۆژ كه‌ سه‌دامى تێدا له‌ سێداره‌ درا كه‌ رۆژى چه‌ژن بوو، خۆكوژێك له‌ شارى سه‌در خۆى ده‌ته‌قێنێته‌وه‌ و ده‌یان كه‌س ده‌كوژێت، بۆیه‌ ململانێیه‌كه‌ زیاتر خوێناوى ده‌بێت".
رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو له‌ كرده‌یه‌كى تیرۆریستى له‌ بازاڕێكى میلى شارى سه‌در له‌ به‌غدا، 35 كه‌س كوژران و 60 كه‌سیش برینداربوون. 

سه‌دام حوسێن له‌ رۆژى یه‌كه‌مى جه‌ژنى قوربان له‌ 30ى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى 2006 له‌ سێداره‌ درا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین