مسته‌فا كازمى: سێ جار هه‌وڵى تیرۆركردنم دراوه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ دیمانه‌یه‌كى كه‌ناڵى عه‌ره‌بیه‌ باس له‌ چه‌ند بابه‌تێكى گرنگ ده‌كات و له‌وانه‌ ئاشكراى ده‌كات سێ جار هه‌وڵى تیرۆركردنى دراوه‌، به‌ڵام نیگه‌رانى و ترسى نییه‌.

كه‌ناڵى عه‌ره‌بیه‌ شه‌وى رابردوو 19ى ته‌مووز دیمانه‌یه‌كى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى بڵاوكرده‌وه‌ و له‌ دیمانه‌كه‌دا باسى له‌وه‌ كرد سێ جار هه‌وڵى تیرۆركردنى دراوه‌، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كى ترى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ئاشكرا نه‌كرد، ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت گوتى، “نیگه‌رانى و ترسم نییه‌”.

له‌به‌شێكى ترى دیمانه‌كه‌ى باسى له‌ رێككه‌وتنى شنگال كرد كه‌ له‌نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فیدڕاڵى واژۆ كراوه‌ و گوتى، "به‌و رێككه‌وتنه‌ سوپاى عێراق له‌ناو شنگال جێگیر ده‌كه‌ین و هه‌موو هێزه‌كانى دوور ده‌خه‌ینه‌وه‌". دووپاتیشى كرده‌وه‌ له‌ رۆڵه‌كانى شنگال هێزێك داده‌مه‌زرێنن بۆئه‌وه‌ى به‌رگرى له‌خۆیان بكه‌ن.
كازمى باسى له‌ به‌شدارنه‌بوونى خۆى كرد له‌ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراق و گوتى، "به‌شدارنه‌بووم په‌یامی بێلایه‌نى حكومه‌ته‌كه‌كه‌مه‌".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین