وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى: ئەو کەسانەى سەرپێچى دەکەن ڕێوشوێنى تەواو لە دژیان دەگرینەبەر کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى گشتیى پۆلیسى سلێمانى، دواین مۆڵەت بەو کەسانە دەدات کە چەکى بێ مۆڵەت هەڵدەگرن و ئۆتۆمبێلى جام ڕەش و بێسەرەتا لێدەخوڕن، دەشڵێت، ئەگەرنا رووبەڕووی دادگە دەکەینەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (18)ى تەمووزى (2021)، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پاڵپشتبەو کۆبوونەوەى قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانى سلێمانى ئەنجامى داوە، رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە ئۆتۆمبێلی جامڕەش، ئۆتۆمبێلی ژمارە رەش و بێسەرەتا لێدەخوڕن.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییە هاوبەشەکەیدا لەگەڵ بەڕێوەبەری هاتووچۆی ناوشاری سلێمانی گووتیشى، ئەمڕۆ  لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، کۆبوونەوەیەک بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆ و ئەفسەرە پلە باڵاکان رێکخرا، بە مەبەستی بەدواداچوون و جێبەجێکردنی هەندێک کاری نایاسایی کە لە شاری سلێمانی ئەنجام دەدرێن.

دەشڵێت، رێوشوێنی تەواو لەگەڵ ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە ئەو سەرپێچیانە ئەنجام دەدەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین