وەزارەتى کارەبا: تۆڕى کارەباى هەرێم لەگەڵ عێراق و تورکیا بە یەکەوە دەبەسترێتەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى کارەباى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، تۆڕى کارەباى هەرێمى کوردستان لەگەڵ عێراق و تورکیا پێکەوە دەبەسترێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (18)ى تەممووزى (2021)، لە ڕاگەیێندراوێکدا وەزارەتى کارەبا دەڵێت، "کارکردن لەسەر پرۆژەی گواستنەوەی ھێڵی 400 KV تورکیا – عێراق بەردەوامە کە بە هۆیەوە توڕی کارەبای هەرێمی کوردستان، عێراق و تورکیا پێکەوە دەبەستڕینەوە."

وەزارەتى کارەبا لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک ل  ڕاگەیێندراوەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات، "عێراق بڕە کارەبایەک لە تورکیای کڕیوە کە بە هێڵی گواستنەوەی کارەبای هەرێم تێپەڕ دەبێت و بەهۆیەوە کێشەی ڤۆلتە و بارزۆری لەسەر توڕی گواستنەوەی هەرێمێش چارەسەر دەبێت."

هەروەها روونیشکردۆتەوە، "پرۆژەکە لە لایەن کۆمپانیای هێرۆوە جێبەجێ دەکرێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین