ئەندامانی کۆربەندی هەناردەکاری گازی سروشتی، پەیامێک ئاراستەی G7دەکەن ئابووری جیهان

نوچەنێت

کۆربەندی وڵاتانی هەناردەکاری گازی سروشتی ناسراو بە GECF لە بارەی رۆڵ  و کاریگەری گازی سروشتی لە گۆرانی پیشەسازی وزدا دەڵێت" گازی سروشتی دەتوانێت ڕۆلی کاریگەر بگێڕیت بۆ گۆرانی پیشەسازی وزەی پاک و جێگرەوە، چونکە  نرخی گاز و شێوازی بەکاربردن  و ئاسایشی هەناردەکردنی خەسڵەتی باشترین بژاردەی داوە بە گازی سروشتی".

کۆربەندی وڵاتانی هەناردەکاری گازی سروشتی لە رێگەی کۆبوونەوەیەکی ئەلکترۆنیەوە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی لە گەل وڵاتانی ئەندام لە کۆمەڵەی G7  لە ژێر ناونیشانی “ ڕۆڵی گازی سروشتی لە دابینکردنی ئاسایشی وزە و لە پێناو ئایندەیەکی بەردەوام ” ئەنجامدا، ئەم کۆبوونەویەوە لە لایان وڵاتی ئیتاڵیا وەک سەپەرشتیکردنی کۆمەڵەی G7  و کۆمەڵەی GECF بەڕیوەبردرا و چەندی ڕاسپاردە خرانە روو.

ئامانجی سەرەکی کۆبوونە هاوبەشەکە، پێکەوە کارکردنی هەردوو لایەنە بۆ گۆڕینی پیشەسازی وزەی کۆمەڵەی G7 لە وزەی کاربۆنی بۆ وزەی جێگرەوە و دۆستی ژینگە و ئامادەکارییە بۆ کۆبوونەوەی سەرەکی وڵاتانی G7، کە بڕیار وایە لە 22ــی تەمووزی 2021 لە ناپۆلی ئەنجامبدرێت.

کۆمەڵەی GECF لە 18 وڵاتی هەنردەکاری گازی سروستی پێک دیت  و بەپرسە لە هەناردەکردنی ڕێژەی ٪70ــی هازی هەناردەکراو.

 

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین