سەربەست لەزگین: داعش ڕۆژانە هێرش دەکات و جمووجۆڵەکانیان زیادیکردووە کوردستانی

نوچەنێت:

بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیاند، جووڵەکانى چەکدارانى داعش ڕوژ بەڕوژ چالاکییەکانیان لە ناوچە کوردستانییەکان زیاد دەکات و دەشڵێت، ئەمە مەترسییەکى جددى و گەورەیە.

ئەمڕۆ شەممە (17)ى تەممووزى (2021)، سەربەست لەزگین، بریکارى وەزارەتى پێشمەرگە بە کوردستان 24ى ڕاگەیاند، لە ناوچەکانی حەمرین و خانەقین و گولەجۆ، هەروەها لە باشووری کەرکووک و قەرەچوغ و رۆژئاوای مووسڵ شانە نوستووەکانی داعش بەردەوام جموجۆڵیان هەیە و چەکدارەکانیان کردەوەی تیرۆریستى ئەنجام دەدەن.

بریکارى وەزارەتى پێشمەرگە روونیشکردەوە، هەرێمی کوردستان و عێراق و هاوپەیمانانیش لەو بڕوایەدان ئەگەر هەماهەنگی لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق هەبێ، دەتوانرێت مەترسى تیرۆریستانى داعش بڕەوێندرێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین