بۆچى ئه‌مریكا پێیوایه‌ چین دوژمنییه‌تى نه‌وه‌ك رووسیا؟ وەرگێڕان

نوچه‌نێت

بەستنی هاوپەیمانێتیی دیموکراسیەتی رۆژئاوا لەلایەک و دانانی رووسیا و چین وەکو لایەنی دژبەری ئەو هاوپەیمانێتییە لەلایەکی تر، هیچ بژاردەیەک بۆ رووسیا بەجێ ناهێڵێت جگە لە نزیکبوونەوە لە چین.

گۆڤاری (ناشناڵ ئینترێست)ی ئەمریکی دەڵێت لووتکەی ئەم دواییەی نێوان جۆ بایدن و ڤلادیمیر پوتین تەنیا باسکردنی هەندێک بابەتی بنەڕەتی نەبووە، بەڵکو مەغزای دیکەشی هەبووە. سەرەڕای ئەوەی بابەتەکانی گەڕانەوەی باڵیۆزەکانی هەردوو لا بۆ پایتەختی یەکتر و ئامادەسازیی هەردووکیان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پرسەکانی سەقامگیریی ستراتیجی بە سەرکەوتنێکی گەورە دادەنرێت، بەڵام لە راستیدا ئەو دوو سەرکردەیە بەرانبەر یەکتر دانیشتوون و هێڵی پان و هێڵی سووریان بۆ یەکتری دیاری کردووە.

هێڵە پانەکان و هێڵە سوورەکان

هێڵە سوورەکان ئەمانەن:

لایەنی رووسیا: رازی نییە ئۆکرانیا لە ناتۆ وەربگیرێت، رازی نییە مووشەکی مەودا کورت و مەودا مامناوەند لە ئەوروپادا بڵاوبکرێنەوە لەلایەن ئەمریکا بە تایبەت لە وڵاتانی سەر بە سۆڤیەتی جاران، ئەمریکا و ئەوروپا پشتیوانیی هەوڵەکانی شۆڕش نەکەن لە رووسیا و دەستهەڵگر لە پشتیوانیی دارایی و سیاسی بۆ ئۆپۆزسیۆنی رووسیا.

لایەنی ئەمریکا: رازی نییە رووسیا دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بکات، داوا دەکات هێرشی ئەلیکترۆنی لە رووسیاوە دژ بە دامەزراوە گرنگەکانی ئەمریکا ئەنجامنەدرێن، یەکپارچەیی خاکی ئۆکرانیا پارێزراو بێت، مافەکانی مرۆڤ پارێزراو بن لە رووسیا و بیلارووسیا.

دیدارە تایبەتییەکەی نێوان هەردوو سەرۆک بووەتە هۆی باشکردنی پەیوەندیی تایبەتیی نێوانیان. هەروەها لێدوانی ئەرێنیی بایدن لەبارەی بایدنەوە رۆڵی کاریگەری هەبووە.

سروشتی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت تا رادەیەکە جێگیرە و پێناچێ دیداری تاکەکەسی نیوان سەرۆکەکان ببێتەهۆی گۆڕانی بەرچاوی سروشتی پەیوەندییەکانیان.

 

ئەمریکا هێڵی سووری داناوە و رووسیاش بۆچونی تایبەتی هەیە

 

بۆ نموونە ئەمریکا هێڵی سووری داناوە و رووسیاش بۆچونی تایبەتی هەیە. ئەوه‌تا ئەمریکا داوا دەکات رووسیا دەستوەرنەداتە هەڵبژاردەنکانی ئەمریکا، لەکاتێکدا رووسیا ڕەتیدەکاتەوە پێشووتریش دەستێوەردانی کردبێت، ئەمریکا داوا دەکات رووسیا هێرشە ئەلیکترۆنییەکان رابگرێت، کەچی رووسیا رەتیدەکاتەوە هەر ئەنجامی دابێت، بۆ بابەتی مافی مرۆڤ لە رووسیا، ئەوە رووسیا دەڵیت بابەتێکی ناوخۆییە و پەیوەندی بە ئەمریکاوە نییە و هیواداریشە ئەمریکا مافەکانی مرۆڤ بپارێزێت!

هەرچەندە بابەتی چین بە سەربەخۆیی و راشکاوی لە لووتکەکەدا باس نەکرا، بەڵام ئەو ببەتە پرسێکی زیندووی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولایە. بەر لە لووتکەکە و دوای ئەوەش، چەندین لێدوان هەبوون لە بەرپرسانی ئەمریکا و ئەوروپاوە بەوەی ئەمریکا بە تایبەتی و وڵاتانی رۆژئاوا بە گشتی نیگەرانن سەبارەت بە نزیکبوونەوەی رووسیا لە چین و ئەمریکا دەبێت کارێک بکات بۆ مسۆگەرکردنی ئەوەی رووسیا لە کۆتاییدا خۆی ناهاوێتە ئامێزی چین.

بەم پێیە دەردەکەوێت دوژمنی سەرەکی ئەمریکا چینە نەک رووسیا، ئەوە بوو ترەمپ لەپێناوی ملشکادنی چین هەستا بە باسکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ رووسیا، دەبێت بزانین ئەجێندای بایدنیش چەندین بەندی سیاسەتەکانی ترەمپی تێدایە لەم بارەیەوە. ئەوەتا جۆ بایدن چەندین سزای قووڕسی هەڵگرت لەسەر بۆریی نۆرد ستریم تایبەت بە گواستنەوەی گازی رووسیا بۆ ئەوروپا.

وەبەرهێنانی چینی لە رووسیادا

بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییە ئابوورییەکان شانبەشانی پەیوەندییە سەربازییەکان دەکرێت کاری لەسەر بکرێت، ئەوەش بە بەشداری پێکردنی وەبەرهێنەرانی چینی بەشێوەیەکی چالاک لە بوارەکانی (وزە، ژێرخان، خزمەتگوزاریی بانک، تەکنۆلۆجیای جیهانی،  فڕۆکەوانی).

رووسیا تاوەکو ئێستاش چەندین پڕۆژەی گرنگ لەسەر ئەرکی خۆی ئەنجامدەدات، نەوەک لەڕیگەى وەبەرهێنان، وەکو پڕۆژەکانی ژێرخان و راکێشانی بۆریی گاز.

چین سەرقاڵی وەبەرهێنانه‌ لە ئەفریقا، ئەمریکای لاتینی و چەندین وڵاتی باشووری ڕۆژهەلاتی ئاسیا. بۆ چین گرنگە وەبەرهێنانەکانی بباتە رووسیا لە بوارەکانی ئابوورئئ و بونیاتنانی ژێرخان و کەرتە زانستییەکان و تەکنۆلۆجییەکان، ئەمەش بەرهەمێکی بێشوماری دەبێت بۆ هەریەک لە رووسیا و چین و بوار کەم دەکەنەوە لە بەردەم سیاسەتوان و ستراتیجیستەکانی رۆژئاوا کە خوازیارن چین جیابکەنەوە لە رووسیا.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین