واشنتن سزا نوێكانى لەسەر گرووپى ڤاگنەرى رووسى دوادەخات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بەگوێرەى چەند سەرچاوەيەكى ئاگادار لەدواى پێدادانەكانى نێوان گرووپى ڤاگنەر و سوپاى رووسيا ئەمەريكا سزا نوێكانى سەر ئەو گرووپەى دواخستووە.

شەممە (24/حوزەيران/2023) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاويكردەوە چەند سەرچاوەيەكى ئاگادار بە رۆژنامەى وۆڵ ستريت جۆڕناڵيان راگەياندووە، ئەمەريكا ئامادەيە ئەو سزا نوێيانەى بڕيار بوو بەسەر گرووپى ڤاگنەرى رووسيان بسەپێنێت دوواى دەخەن.

سەبارەت بە هۆكارى دوواخستنەكەش سەرچاوەكان ئاماژەيان بەوە كردووە، ئەمەريكا نايەوێت لەو قۆناغە سزاكانە بچێتە بەرژەوەندى ڤلاديمێر پۆتين، سەرۆكى رووسيا.

لەلايەكى تريشەوە بەگوێرەى سەرچاوەيەكى تايبەت كە بۆ رۆژنامەى زۆڵ ستريت قسەى كردووە، ئەمەريكا نايەوێت لەو لەو رووداوانە ببێتە هاوكارى هيچ بەريەك.

پێشتر وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا رايگەياند بوو، پلانيان ئامادەيە بۆ سەپاندنى سزاى نوێ بەسەر گرووپى ڤاگنەر، بەهۆى بازرگانى ناياسايى لە ئەفريقيا بە زێر و سامانى ژێر زەوى.

گرووپى ڤاگنەر بە سەرۆكايەتى يەڤگينى پريگۆژين، دوێنێ هێرشى كردە سەر چەند ناوچەيەكى رووسيا لەگەڵ هێزەكانى رووسيا رووبەڕووى يەكتر بوونەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین