لە هەولێر هەڵمەتى بڕینى کارەباى زێدەڕۆ دەستیپێکرد کوردستانی

نوچەنێت:

پارێزگارى هەولێر ڕایدەگەێنێت، هەڵمەتێکى فراوانى بڕینى کارەباى زێدەڕۆیان لە پارێزگاى هەولێر دەستیپێکردووە و دەشڵێت، سەرجەم قەزا و ناحیەکانیش دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (12)ى تەمووزى (2021) ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا دەستپێکردنى هەڵمەتى بڕینى کارەیاى زیدەڕۆى ڕاگەیاند و ئاماژەى بەوەشکرد، بە بڕینی ئەو زێدەڕۆییانەی سەر کارەبا، کاژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەکات.

ئەم هەڵمەتە بە هاوبەشى تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبا و بەڕێوەبەرایەتی کارەبای هەولێر و تیمەکانی قایمقامیەتی هەولێر لەگەڵ دەزگاکانی پۆلیس و زێرەڤانی ئەنجام دەدرێت.

ئومێد خۆشناو داواى لە هاووڵاتییانیش دەکات، وەک دواین دەرفەت کارەباى زێدەڕۆییان لاببەن ئەگەر زێدەڕۆییان کردووە، روونیشدەکاتەوە، ئەگەر تیمەکان ئەو زێدەڕۆییانە ببڕن، جیا لە بڕینی کارەبایەکەی رێکاری یاساییان لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر.

 دەشڵێت، بەبێ جیاوازی هەموو گەڕەکانی شاری هەولێر و قەزاو ناحیەکان دەگرێتەوە، تیمەکان بەردەوام لە ئەرکدا دەبن بۆ بڕینی ئەو زێدەڕۆییانەی کراوەتە سەر کارەبا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین