په‌رله‌مانى ئێران دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌مریكا قه‌ده‌غه‌ ده‌كات ئێران

نوچه‌نێت

په‌رله‌مانى ئێران تاوتوێى پڕۆژه‌یاسایه‌ك ده‌كات بۆ قه‌ده‌غه‌كردنى دانوستاندنى به‌رپرسانى ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و سزایشى بۆ ئه‌و به‌رپرسانه‌ داناوه‌ كه‌ سه‌رپێچى یاساكه‌ ده‌كه‌ن.

پەرلەمانی ئێران کار لەسەر پرۆژەیاسایەک دەکات لەژێر ناوی "قەدەغەکردنی دانوستانی بەرپرسان و کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا" و لە ئەگەری پەسەندکردنی ئەو پرۆژە یاسایەدا، هەر جۆرە گفتوگۆ و دانوستانێکی بەرپرسان و کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا، بەبێ مۆڵەت و پەسەندکردنی پەرلەمان، قەدەغە دەکرێت.

رۆژی یەکشەممە ١١ی تەمووزی ٢٠٢١، ماڵپەڕی هەواڵنێری "فارس" بڵاوی کردەوە، بەگوێرەی ئەو پرۆژە یاسایە، هەر جۆرە دانوستانێکی بەرپرسانی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا قەدەغە دەکرێت و کەسانێک پێچەوانەی ئەو یاسایە هەڵسوکەوت بکەن، رووبەڕووی سزای پێنج تا ١٠ ساڵ زیندان و دەرکردن لە کارە حکوومییەکان دەبنەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین