سەرۆک بارزانى و کۆنسوڵى ئەمەریکا تاوتوێى پرۆسەى سیاسیى هەرێمى کوردستان دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مسعود بارزانى، ئەمڕۆ پێشوازی لە رۆبێرت پالادینۆ کونسوڵی تازەی ئەمەریکا لە هەولێر کرد و بەپێى ڕاگەیێندراوى بارەگاى بارزانى هەڵبژاردنەکانى عێراق و پرۆسەى سیاسییان لە هەرێمى کوردستان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە (11)ى تەمووزى (2021)، ڕاگەیێندراوەکەى بارەگاى بارزانى ئاماژە بەوە دەکات، کونسوڵی تازەی ئەمەریکا لە کۆبوونەوەکەى لەگەڵ سەرۆک بارزانى، "ولاتەکەی خوازیاری هەرێمی کوردستانێکی بەهێز و یەکڕیزە و، ئەمەریکا هەردەم ڕێزی بۆ ئیرادە و خۆڕاگریی گەلی کوردستان هەبووە."

دەشڵێت، رۆبێرت پالادینۆ ڕاگەیاندووە، ئەمەریکا بە نیگەرانییەوە سەیری تەحەدیاتی سیاسی و ئەمنیی بەردەم عێراق دەکات.

لە کۆبوونەوەیەدا جگە لە جەختکردنەوە لە پڕەنسیپەکانی پێکەوەژیان و ئازادی و یەکسانیخوازی، ڕاگەیێندراوەکەى بارەگاى بارزانى ئاماژە بەوەش دەکات، “سەرۆک بارزانی سوپاسی ئەرک و ماندووبوونی کونسوڵی پێشووی ئەمەریکای لە هەولێر کرد و هاوکاتیش هیوای سەرکەوتنی بۆ کونسوڵی تازەی ئەمەریکا خواست لە ئەرک و کارەکانیدا.”

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین