كۆسره‌ت ره‌سووڵ و ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ى پشتیوانى له‌ گۆڕانكارییه‌كانى بافڵ تاڵه‌بانى ده‌كه‌ن کوردستانی

نوچه‌نێت

كۆسره‌ت ره‌سووڵ سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژوه‌ندى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ناو یه‌كێتى دایه‌ و هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌شه‌ كه‌ بافڵ تاڵه‌بانى له‌ناو یه‌كێتى ئه‌نجامى ده‌دات.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11ى ته‌مووز ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى رووداو بابه‌تێكى له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سیاسى یه‌كێتى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌، كۆسره‌ت ره‌سووڵ پێیوایە کێشەکانی ئێستای یەکێتی باشترە بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن، چونکە ئەو دۆخەی دروستبووە خزمەت بە یەکێتی و سلێمانی و کوردستان ناکات.

له‌ به‌شێكى ترى بابه‌ته‌كه‌ باس له‌وه‌ كراوه‌، كۆسره‌ت ره‌سووڵ و زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ن كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ بافڵ تاڵه‌بانى له‌نێو خودى یه‌كێتى ئه‌نجامى ده‌دات.

له‌كۆتایى هه‌فته‌ى رابردوو گرژییه‌ك له‌نێوان بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكه‌كانى یه‌كێتى دروست بووه‌، به‌هۆى هه‌ندێك گۆڕانكاریی كه‌ بافڵ تاڵه‌بانى له‌ نێو دامه‌زراوه‌ هه‌واڵگرى و ئه‌منییه‌كانى یه‌كێتى ئه‌نجامى داوه‌. به‌گوێره‌ى دوایین زانیارى كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، هه‌ردوو لا به‌ڵێنیان داوه‌ سنوورێك بۆ گرژییه‌كان دابنێن و دان به‌خۆیان بگرن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین