نێچیرڤان بارزانى: له‌ هه‌وڵه‌كانمان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ئێزدییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بین کوردستانی

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ نادیا مرادى چالاكوانى ئێزدى كرد و له‌ دیدارێكدا سه‌رۆكى هه‌رێم دووپاتى كرده‌وه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ئێزدییه‌كان و ناوچه‌ى شنگال به‌رده‌وام ده‌بن.

ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا باسى دیداره‌كه‌ى كردووه‌ و ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە لەسەر هەوڵەکانی بەردەوام دەبن و کار دەکەن بۆ ئەوەی کێشەکانی ئێزدییان و ناوچەی شەنگال چارەسەر بکرێن و لەمبارەیەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکانی حکوومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەکی پێویست دەکەن.

لە دیدارێکدا لەگەڵ خاتوو نادیا مراد، چالاکوانی ئێزدی و ڕزگاربووی دەستی داعش کە ئەمڕۆ چوارشەممە ٣\٢\٢٠٢١ لە هەولێر بەڕێوە چوو، بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی خاتوو نادیای لەپێناو خزمەتکردنی ئێزدییان بەرز نرخاند و ئامادەییی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیریکردنی هەر کار و پرۆژەیەکى بۆ خزمەتکردنی ئێزدییان دەربڕی.

لای خۆیەوە خاتوو نادیا مراد سوپاس و پێزانینی پێشکەش بە هەوڵەکانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ بەرەوپێشبردنی دۆسیای ئێزدییەکان و خزمەتکردنیان کرد. هەروەها هەردوولا پرسی گێڕانەوەی کۆمەڵێک ڕوفاتی قوربانییانی ئێزدی بۆ گوندی کۆچۆ و ڕێککەوتنی شەنگال و چەند بابەتێکی دیکەی پەیوەست بە کاروباری ئێزدییانەوە، تاوتوێ کرد.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین