ئه‌مریكا ٣٤ کەسایەتی و کۆمپانیای رووسی و ئێرانی و چینی سزاده‌دات ئابووری جیهان

نوچه‌نێت

وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکا رایدەگەیەنێت کە سزای نوێیان سەپاندووە بەسەر ٣٤ کۆمپانیای ئێرانی و رووسی و چینیدا، لەگەڵ چەند کەسایەتییەکی هەر سێ دەوڵەت.

بەگوێرەی بەڵگەنامەکە، کە لەسەر ماڵپەڕی وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە، لەنێوان سزادراوەکاندا سێ کۆمپانیا و سێ کەسایەتیی رووسیی هه‌ن.

بەڵگەنامەکە دەڵێت هۆکاری سەپاندنی سزاکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەوانە هەوڵی بەدەستهێنانی کەلوپەلی ئەوتۆی ئەمریکییان داوە کە بووەتە هۆی زیانگه‌یاندن لە بەرژەوەندییەکانی ئاساییشی نیشتیمانیی و سیاسەتی دەرەکیی ئەمریکا.

پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا دوای ئەوە بەرەو گرژییەکی بەرچاو چوون، كه‌ رووسیا بە زەبری هێز دەستیگرت بەسەر نیمچه‌ دوورگەی کریمیای سەربە ئۆکرانیا و خستییە سەر سنووری رووسیا.

دوای دوو ساڵ لەو رووداوە، ئەمریکا رووسیای بەوە تۆمەتبارکرد کە دەستێوەردانی کردوە لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان لە ئەمریکاو لە رێگەی هاککردنەوە کاری کردووەتە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، بەڵام رووسیا ئەم تۆمەتەی چەندین جار رەتکردووەتەوە.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین