توركیا لە رێزى ئەو دە وڵاتە دێت کە مافى كرێكاران پێشێل دەكەن تورکیە

نوچەنێت:

توركیا بەردەوامە لە سەپاندنى كۆتوبەند بەسەر كرێكاران، بەمەش چۆتە ریزى ئەو (١٠) وڵاتەى جیهان، كە مافى كرێكارانى تێدا پێشێل دەكرێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە هەشتى تەمووزى (٢٠٢١)، ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاویكردەوە، یەكێتیى نێودەوڵەتى سەندیكاکانى كرێكاران، راپۆرتى ئەمساڵى لەسەر ماڵپەڕى خۆى بڵاوكردەوە، بەگوێرەى راپۆرتەكە توركیا بەردەوامە لەسەپاندنى كۆتوبەندى توند لەسەر ماف و ئازادییەكانى مرۆڤ و كرێكاران، بەمەش توركیا چۆتە رێزى ئەو (١٠) وڵاتەى كە خراپترین ئەو وڵاتانەت لە پێشێاکردنى مافەکانى كرێكاران.

لەبەشێكى ترى راپۆرتەكە هاتووە، لە توركیا كرێكاران و بەرگریكارانى مافەكانى مرۆڤ و سەرۆكى سەندیكاکان بەبێ پاساو دەستگیر دەكرێن و هەڵدەكوترێتە سەر ماڵەكانیان.

راپۆرتەكە جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، لە یەكى مانگى ئایارى ئەمساڵ، بۆ جارى سێیەم یۆلیس هەڵیكوتاوەتە سەر بارەگاى یەكێتیى كرێكارانى شۆڕشگێر لە توركیا و ئۆرزو سەیركیز ئۆغلۆى سەرۆكى رێكخراوەكە و عەدنان سەیردار ئۆغلۆى ئەمیندارى گشتى و (٢٥) ئەندامى تریان دەستگیركرد.

لە بەشێكى ترى ئەو راپۆرتە هاتووە، (٢٦) ئەندامى رێكخراوى (یەكێتى فێركردن) لە دیاربەكر دەستگیركران و هەڵكوتراوەتە سەر ماڵەكانیان، لە قوتابخانەكانیشیان دۆڵابى مامۆستاكانیان پشكنى.

سەرەڕاى ئەوەش خاوەن كارەكان رێگرن لەوەى كرێكاران ببنە ئەندام لە سەندیکاكانى كرێكارانى ئەو وڵاتە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین