ئەمەریکا قەرز بە وەزارەتى کارەباى هەرێم دەدات کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى کارەباى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "ئەمریکا بە قەرزی درێژخایەن پرۆژە لە کەرتی کارەبای ھەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکات."

ئەمڕۆ سێشەممە (6)ى تەمووزى (2021)، وەزارەتى کارەباى هەرێم لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووکى وەزارەت بڵاویکردەوە، کەمال محەمەد، وەزیرى کارەبا لەگەڵ لیزا بۆدۆنڵی بەرپرسی دیسکی ئابووری لە كونسوڵخانەی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریكا لە هەولێر کۆبوونەوە.

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى وەزارەتى کارەبا، "کەمال محەمەد، وەزیری کارەبا بە خستنەڕووی پرۆژە ستراتیژییەکانی کارەبا"، لەگەڵ لیزا بۆدۆنڵى باسیان لە چەند پرسێکى دیکەى پەیوەست بە کارەبا کردووە.

محەمەد کەمال، بە شاندى کونسۆڵخانەى ئەمەریکاى ڕاگەیاندوووە، هەر یەکە لە "دامەزراندنی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە سووتەمەنی گازی بەفیڕۆچووی کێلگە نەوتییەکان، پرۆژەی سکادا بۆ کۆنترۆڵکردنی کارەبا، راکێشانی هێل و دامەزراندنی وێستگەی 400KV، راكێشانی بۆری گازی سروشتی بۆ وێستگەی کواشی لە دهۆک" پێویستیان بە پڕۆژەى وەبەرهێنانە.

دەشڵێت، "لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەسەر چۆنییەتی پێدانی قەرز و جێبەجێكردنی پرۆژەكان" كراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین