سەدان كورد لە فەڕەنسا دژى ئۆپراسيۆنەكانى توركيا خۆپيشاندانيان كرد
نوچەنێت:
ئەمرۆ دوو شەممە پێنجى تەمووزى (٢٠٢١) ماڵپەڕى (فرانس پرێس) بڵاويكردەوە، دوێنێ يەكشەممە سەدان هاووڵاتى كورد بەبەشدارى رەوەندى ئەرمەنى لە فەڕەنسا رژانە سەر شەقامەكانى ئەو وڵاتە دژ بە ئۆپراسيۆنە سەربازييەكانى توركيا لە ناوخاكى هەرێمى كوردستان، خۆپيشاندەران دروشمى دژ بە دەوڵەتى توركيايان دەگوتەوە.
خۆپيشاندەران لەسەر لافيتەكان نووسيبوو، "ماكرۆن ناكۆكييەكانى لەگەڵ ئەردۆغان كەم دەكاتەوە"، هەروەها "توركيا هاوپەيمانێكى سەرەكى رۆژئاوا و داعشە"
خۆپيشاندانەكە لە وێستگەى باكوورى (گار دو نور) دەستیپێكرد، پێش ئەوەى خەڵكى تر بێنە پاڵ خۆپيشاندەران، كوردەكان لە (لاريبيبليك) كۆبوونەوە، ئێوارەش چەند وتارێك پێش ئاهەنگى مۆسيقاى هونەرمەندانى كورد و ئەرمەن خوێندرايەوە.
لەم بارەيەوە عەگيد پۆڵات وتەبێژى ئەنجومەنى ديموكراسى لە فەڕەنسا بە (فرانس پرێسى) راگەياند، "فراوانخوازى تورك لەسايەى دەسەڵاتى ئەردۆغان زۆر بەخێرايى بەرەو پێش دەچێت، ئەوەش بۆتە هەڕەشەيەك، ئێمە ئەوەمان لە سووريا و ناگۆڕنى كەرەباغ و دەرياى ناوەڕاست و ليبيا بينى".
لەبەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوەكرد، "ماوەى (٧٢) رۆژ ئەو ئۆپراسيۆنە دەستیپێكردووە، بێدەنگيەك لەلايەن كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى هەيە، ئێمە فەڕەنسا و نەتەوە يەكگرتووەكان ئاگادار دەكەينەوە، بەپاساوى دژايەتيكردنى تيرۆر يەكپارچەيى خاكى عێراق لەلايەن توركياوە پێشێل دەكرێت، پێويستە لەسەر فەڕەنسا ئەو بێدەنگيەى بەرانبەر توركيا دەريدەخات بيشكێنێت".
بێريڤان تيكينيرى تەمەن (٣٠)ى بەشدار لەو خۆپيشاندانە رايگەياند، "پێويستە ئەوروپا بەئاگابێتەوە، چونكە فراوانخوازى و دەستوەردانەكانى دەوڵەتى توركيا لە زياد بوونە".
زياتر لە دوو مانگە توركيا بەپاساوى جەنگى دژى پەكەكە ئۆپراسيۆنێكى لەناو خاكى هەرێمى كوردستان دەستپێكردووە، تا ئێستا زيانێكى زۆرى مادى و گيانى لە گوندەكانى سەر بەپارێزگاى دهۆك لە سەرسنوورى خاكى توركيا داوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment