عێراق ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى بۆ پاراستنى تاوه‌ره‌كانى كاره‌با راگه‌یاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌رپرسانى عێراق ئاشكراى ده‌كه‌ن ژماره‌ى ئه‌و تاوه‌رانه‌ى كاره‌با كه‌ له‌لایه‌ن گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان كراونه‌ته‌ ئامانج بۆ 45 تاوه‌ر به‌رزبووه‌ته‌وه‌، بۆ پاراستنى تۆڕه‌كانی كاره‌بایش ئه‌مڕۆ ئۆپراسیۆنێكى گه‌وره‌ى سه‌ربازى له‌ مووسڵ راگه‌یێندرا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ پێنجى ته‌مووز به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى راگه‌یاندنى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ راگه‌یێندراوێكدا ئاشكراى كردووه‌، هێزه‌كانى حه‌شد به‌ هاوكارى پۆلیس و سوپاى عێراق، له‌ مووسڵ ده‌ستیان به‌ ئۆپراسیۆنێكى گه‌وره‌ كردووه‌، به‌ مه‌به‌ستى پاراستنى تۆڕه‌كانى گه‌یاندنى كاره‌با.

ته‌حسین خه‌فاجى گوته‌بێژى فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى عه‌ره‌بییه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، رایگه‌یاندووه‌، تا دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ چوارى ته‌مووز، 45 تاوه‌رى گه‌یاندنى كاره‌با له‌ عێراق له‌لایه‌ن گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان كراونه‌ته‌ ئامانج، هه‌روه‌ها 61 هێڵى سه‌ره‌كیش به‌هۆى كرده‌ تیرۆریستییه‌كان له‌ كار كه‌وتوون.

له‌ كاتێكدا عێراق خۆى كێشه‌ى كاره‌باى هه‌یه‌، ماوه‌ى مانگێكه‌ له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى كاره‌باى عێراق، له‌ چه‌ند شارێكى وه‌ك مووسڵ و كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله‌ و ئه‌نبار ده‌كرێنه‌ ئامانج.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین