ئومێد خۆشناو: هەولێر کەوتۆتە سەر سێ زۆنى زیانپێکەوتووى وشکەساڵى کوردستانی

نوچەنێت:

پارێزگارى هەولێر ڕایدەگەێنێت، (65%) ئاوى هەولێر پشت بە ئاوى ژێر زەوى دەبەستێت، دەشڵێت، ئێستا هەولێر لەسەر سێ زۆنى زیانى پێکەوتووى وشکەساڵییە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (4) تەمووزى (2021)، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر لە بارەى کێشەى کەم ئاوى لە گەڕەکانى شارى لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیید ڕایگەیاند، هەولێر کەوتۆتە سەر سێ زۆنى وشکەساڵى، ناوچەى شاخاوییەکان، ناوچەى ناوەڕاست، ناوچەى دەشتاییەکان.

پارێزگارى هەولێر داواى لە هاووڵاتییانیش کرد دەست بە ئاوەوە بگرن و و ئاشکراشی دەکات، پێویستییان بە هەڵمەتێکى نیشتمانى هەیە بۆ هۆشیارى بە کارهێنانى ئاو، دەشڵێت، داوا لە مامۆستایانى ئایینى دەکەم لە سەر مینبەرەکانیان داوا لە خەڵک بکەن زێدەڕۆیى لە بەکارهێنانى ئاو نەکەن.

روونیشکردەوە، هەر کەسێك ئاوی بە نایاسایی بۆ باخچەکان راکێشابێت، ئاوه‌كه‌ی له‌سه‌ر دەبڕدرێت و هەڵمەتەکانى لابردنى سەرپێچی بۆ سەر تۆڕەکانی ئاو لەمڕۆوە دەست پێدەکات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین