پەرلەمانتارێك: سه‌یره‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك مۆڵه‌ت به‌ ده‌رمانفرۆشى سروشتى ده‌دات نه‌وه‌ك وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

رووپاك ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت گوتى، "دوای ئەو بەدواداچوونەی کردوومانە بۆمان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ دەرمانە گیایی و سرووشتیەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نایاسایین، چونكه‌ مۆڵه‌ت له‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك وه‌رده‌گرن نه‌وه‌ك وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى".

لەم بارەیەوە رووپاك ئەحمەد، ئەندام پەرلەمانی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، ئەمرۆ یەکشەممە چواری تەمووز، لە لێدوانێکی تایبەتی بۆ نوچەنێت گووتی، "ئەو دەرمانی گیایە یاخود سرووشتییانە ئەوانەی بە ئۆنڵاین دەفرۆشرێن، لەو بارەیەوە پرسیارم ئاراستەی وەزیری تەندروستی کرد، بە نووسراو وەڵامی دامەوە، کە ئەوان هیچیان مۆڵەتی وەزارەتی تەندروستییان نییە. کە ده‌بووایه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى به‌ وه‌زاره‌ته‌وه‌ هه‌بووایه‌".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ روونى ده‌كاته‌وه‌، سه‌رى به‌و وه‌ڵامه‌ سووڕماوه‌ بۆ ده‌ڵێ، "لام سەیر بوو دەرمانی گیایی یاخود هەر دەرمانێك کە بۆ چارەسەر بەکاردێت، چۆن دەبێت لەژێر چاودێری وەزارەت نەبێت".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئه‌ى ئه‌و ده‌رمانفرۆشانه‌ چۆن كار ده‌كه‌ن، رووپاك ئه‌حمه‌د گوتى، " کۆمەڵەیەك هەیە، کۆمەڵەی گیادەرمانی کە لە وەزارەتی ناوخۆ مۆڵەتی کارکردنی وەرگرتووە. ئەو کۆمەڵەیە مۆڵەت دەدات بەوانەی کە دەیانەوێت دەرمانخانەی گیایی بکەنەوە، بەڵام ئەوە بەس نییە. وەزارەتی تەندروستی دەبێت ئەو بەرپرسیارێتیە هەڵگرێت، نەوەك تەنیا یەك کۆمەڵە بێت مۆڵەتی فرۆشتن و چارەسەرکردنی دەرمانی گیایی بە نەخۆشان بدات. هیچ کام لەو دەرمانخانە گیایانە لە لایەن وەزارەتی تەندروستی مۆڵەتیان پێ نەدراوە و نایاسایین". 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین