رێژەی دزیکردن و هەڵکوتانە سەر ماڵی خەڵک لە ئێران بهرزبووهتهوه
نوچهنێت
رۆژی شەممە سێی تەمووزی ٢٠٢١، رۆژنامەی "جمهوری اسلامی" [کۆماری ئیسلامیی] لە هەواڵێکدا بڵاوی کردووەتەوە، لەم دواییانەدا دیاردەی هەڵکوتانە سەر خەڵک لە ناو رێگا و جاددەکان، هەڵکوتانە سەر ماڵی خەڵک تەنانەت لە رۆژی رووناکدا و تێکدانی ئاسایشی شارەکان لە لایەن کەسانێکەوە کە بۆ بژێوی خۆیان روویان لە دزیکردن کردووە، لە شارەکانی ماهشەهر و هندیجان ئێجگار زۆر بووە و خەڵک پرسیار دەکەن، بەرپرسی دابینکردنی ئاسایش لەو شارانەدا کێ و کام لایەنە؟
حكومهتى ئێران سزاكانى كردووهته بیانوو
بۆ خۆدزینهوه له بهرپرسیارێتى
بەگوێرەی ئەو هەواڵە، ئەو دۆخە کە لە پارێزگای خوزستان و لە شارەکانی سەر سنوور و لەناو جاددەکاندا پەرەی سەندووە، جگە لە بابەتی دزیکردن، پیلانێکیشە بۆ تۆقاندن و ترساندنی خەڵک و سەرهەڵدانی ناڕەزایی لە ناو خەڵکدا، سەرەڕای ئەوەش، بەرپرسانی پۆلیس و ئاسایش کەمترخەمن، بۆیە ئەو دیاردەیە زیاتر پەرە دەستێنێ.
بەگوێرەی ئەو رۆژنامە، خەڵک لەو دۆخە ماندوون و گلەیی و گازندەی ئەوە دەکەن ئەگەر بەپرسانی حکومەت توانای دابینکردنی ئاسایشیان نییە، خەڵک پڕچەک بکەن بۆ ئەوەی بتوانن خۆیان بپارێزن.
ئاژانسی هەواڵی "بی بی سی" لە راپۆرتێکدا، وێرای ئاماژەدان بەو هەواڵە، نووسیویەتی، قەیرانەکانی ئێران کە دوای گەمارۆکانی ئەمریکا قووڵتر بوونەتەوە، ماوەی چەندین مانگە بوونەتە هۆی گرانی و بەرزبوونەوەی نرخەکان بە شێوەیەکی بێ وێنە لە ئێراندا.
میدیاکانی ئەو وڵاتە، لە چەند مانگی رابردوودا باسیان لە زیاندبوونی رێژەی دزیکردن، بە هۆی پەرەسەندنی هەژارییەوە کردووە، ئەوەش بووەتە هۆی سەرهەڵدانی نائەمنی بە تایبەت لە شارە گەورەکان و تەنانەت لە تارانی پایتەخت.
ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە لە ئێران دەڵێن، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئێراندا لەژێر هێڵی رەهای هەژاریدان، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا، لە بەراورد لەگەڵ ساڵانی پێشووتر، ئێجگار بەرز بووەتەوە.
روزبە کردونی، سەرۆکی دامەزراوەی لێکۆڵینەوەی دابینکردنی کۆمەڵایەتی، لەم دواییانەدا لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە دەربارەی هەژاری و نابەرانبەری لە ئێراندا ئەنجامی داوە، رایگەیاندووە، ژمارەی ئەو کەسانەی لەژێر هێڵی هەژاری رەهادان، گەیشتوونەتە ٢٥ ملیۆن کەس.
25 ملیۆن كهس لهژێر هێڵى ههژاریین
"هەژاری رەها" بە دۆخێک دەگوترێت کە تیایدا، تاکەکان توانای دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی خۆیان و خێزانەکانیان نییە. دەستپێڕاگەیشتن بە خۆراک، ئاوی خواردنەوەی تەندروست، شوێنی نیشتەجێبوونی گونجاو، پەروەردەی سەرەتایی و خزمەتگوزارییە تەندروستییە پێویستەکان، نموونەی پێداویستییە سەرەتاییەکانن.
هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی کێشەی بژێوی و گرانی و بێکاری و گەندەڵی لە ئێران، ناڕەزایی و مانگرتنەکان فراوانتر دەبن. بۆ یەکەمجار لە تەمەنی کۆماری ئیسلامیدا، کارمەندانی بەشە جیاوازەکانی سێکتەری نەوت و گاز بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی خۆیان لە زیادنەکردنی مووچەکانیان، مانیان گرتووە. حکومەت گووتوویەتی ناتوانێت مووچەی مانگرتووان زیاد بکات.
کابینەی حەسەن رۆحانی، دەڵێت گەمارۆکانی ئەمریکا هۆکاری سەرەکی ئەو دۆخەن، بەڵام ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری نوێی ئەو وڵاتە، دەڵێت هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ گەندەڵی و لێنەهاتوویی کابینەکەی رۆحانی. خۆپیشاندەران دەڵێن، حکومەتی ئێران گەمارۆکانی ئەمریکای کردووتە بیانوویەک بۆ خۆدزینەوە لە بەرپرسیاریەتی.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment