پەرلەمانى کوردستان لەسەر زەوى زێدەڕۆیى کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

پەرلەمانى کوردستان لەسەر بانگهێشتى سەرۆکى پەرلەمان کۆدەبێتەوە، بۆ دەنگدان لەسەر "پێشنیازەیاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لەسنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە."

ئەمڕۆ یەکشەممە (4)ى تەمووزى (2021)، د. رێواز فایق، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان، بانگهێشتى سەرجەم ئەندامانى پەرلەمان دەکات بۆ کۆبوونەوەى ڕۆژى سێشەممە (6-7-2021) بە ئامانجى گفتوگۆکردن و دەنگدان لەسەر "پێشنیازەیاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لەسنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە." لەگەڵ بیرۆکەى چەند ئەندام پەرلەمانێک.

هاوکات لە بەرنامەى کارى کۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستان دا هاتووە، وا بڕیارە دەنگ لە بارەى هەر یەکە لە پڕۆژەیاساکانى،" پێشنیازو پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندام و خاوەن پێداویستيی تایبەت،بەركاركردن و هەمواری یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی هەردوو كەرتی تایبەت و تێكەڵاو" بدرێت.

دەقى بەرنامەى کارى پەرلەمانى کوردستان بۆ کۆبوونەوەى ڕۆژى سێشەممە:

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین