عێراق بۆ چارەسەرکردنی کورتهێنانی بودجەکەی، پێویستی بە ملیۆن بەرمیل نەوتی ترە کوردستان- عێراق

نوچەنێت

سەقامگیربوونی نرخەکانی نەوت و جێگربوونی لە 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، دەرفەتێکی گونجاوە بۆ کۆکردنەوەی زیاتری داهاتی نەوتی و کەمکردنەوەی ئاستی کورتهێنانی بودجەی حکوومەتی عێراق، بەڵام لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دووپاتیکردەوە، بۆ رزگاربوونی لە کورتهێنانی بودجە، حکوومەتی عێراق، پێویستە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتەکەی، بە بری یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی تر زیاد بکات.

لەو بارەیەوە سەرۆکی لیژنەی دارایی هەیسەم جبوری رایگەیاند" عێراق پێوسیتی بە یەک ملیۆن بەرمیلی تر هەیە بۆ نەهێشتنی کورتهێنانی بودجەکەی".

هەروەها دووپاتیکردەوە، هێشتا عێراق پێوسیتی بە بەرهەمهێنانی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی زیاترە کە بە هۆی رێککەوتنی ئۆپیک کەمیکردەوە. ئەم لیدوانانەی بەرپرسانی عێراوق لە بارەی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە کاتێکدایە، ئەندامانی ئۆپێک پلەس لە ڕۆژانی داهاتوودا، بریار لەسەر زیادکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 5.8 ملیۆن بەرمیل دەدەن، کە دەکاتە 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆاژنە، تا کۆتایییەکانی 2022.

جبوری وتیشی" هەرچەندە نرخی نەوت گەیشتووە بە 75 دۆلار، بەڵام عێراق نەیتوانیوە، کێشەی کورتهێنانی بودجەکەی چارەسەر بکات، هۆکارەکەیشی هەرزانی نەوتی عێراقە لە بازارەکان و خەرجیە زۆرەکانی بەرهەمهێنان، هۆکارن لە سوودمەند نەبوونی عێراق لە بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت".

لە بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021، کۆی بودجەکە بە219.2 ملیار دۆلار خەمڵێنراوە، لەو بڕە پارەیەدا 55.6 ملیار دۆلار وەک داهاتی نەوتی ئەژمارکراوە، بە هۆی قەیرانە دژاوەرەکانی 2020، پێشبینی دەکرێت کورتهێنانی بودجەی عێراق 20 ملیار دۆلار بێت. 

هەرچەندە دوای 17 مانگی قەیرانی نرخی نەوت، کۆی داهاتەکانی عێراق لە نیوەی یەکەمی 2021، بڕی 6 ملیار دۆلاری تێپەراند.، هەروەها عێراق ڕۆژانە بڕی 2 ملیۆن و 892 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا هەناردە کردووە، و هەر بەرمیل نەوتێکی بەتێكرای  70.778 دۆلار فرۆشتووە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین