دابەشکردنى زەوى بەسەر کەسوکارى شەهیدان دەستپێدەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان ڕەزامەندى دەربڕیوە لەسەر دەستکردن بە دابەشکردنى زەوى بەسەر بنەماڵەى شەهیدان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (1) تەمووزى (2021)، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە کوردستان24ی راگەیاند، دواى ناردنى نووسراوێکdان بۆ ئەنجوومەنى وەزیران لەسەر چۆنیەتى دابەشکردنى زەوى بەسەر بنەماڵەى شەهیدان، ئەنجوومەنى وەزیرانى دواى دەربڕینى ڕەزامەندى ڕایسپاردووین لەگەڵ وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالکراون هەماهەنگى بکەین بۆ ئەوەى ئەو کارانەى پێویستە ئەنجام بدرێن.

ساسان عەونى، ئاماژە بەوە دەکات، ئەوەى لەسەر وەزارەتى لەسەر وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار تەنها دابینکردنی ژمارە و رووبەری زەوییە، ئێمە مامەڵە لەگەڵ ئەو لیستانە دەکەین.

پەیوەست بە دابەشکردنى زەوى، بەرەڤان حەمدی، بریکاری وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان گووتى، ئێستا (16) هەزار لە کەسوکاری شەهیدان لە هەرێمی کوردستان، رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانیان هەیە بۆ وەرگرتنی زەوی، لەگەڵ کەسوکاری شەهیدانی شەڕی داعش، لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی تاوتوێی ئەم بابەتە دەکەین و دواتر دەنێردرێتە ئەنجومەنی وەزیران، دواتر بڕیاری کۆتایی لێدەدرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین