قەتەڕ ڕێککەوتنێکی 10 ساڵەی لەگەڵ چین واژوو کرد ئابووری جیهان

نوچەنێت

ستراتیژیەتی قەتەر دەستگرتنە بەسەر بازارەکانی گازی سروشتی LNG و بوونە بە هەناردەکاری سەرەکی جیهانیە لەو بواردەوا، ئەمەیش بۆتە هۆی واژووکردنی چەندان رێککەوتنی دوور مەودا بۆ هەناردەکردنی  گازی وڵاتەکەی، بۆ ئەو ئامانجە، کۆمپانیای Qatar Petroleum و کۆمپانیای Shell ڕێککەوتنێكی 10 ساڵەیان بۆ هەناردەکردنی ساڵانە ملیۆن تۆن گازی قەتەری بۆ بازارەکانی چین واژووکرد

چین بە فاکتەرێکی سەرەکی و ستراتیژی قەتەر لە بواری وزەدا دادەنڕیت، چەندان ڕێککەوتنی ستراتیژی بۆ هەناردەکردنی گازی قەتەری وازژوو کراوە. لەوانە هەناردەکردنی 12 ملیۆن تۆن گازی ساڵانە بۆ بازارەکانی چین. هاوکات ئەوم رێککەوتنە تازەی نێوان دوو وڵات لە سەرەتاییەکانی 2022 دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لەو بارەیەوە وەزیری وزەی قەتەڕی سەعد الکعبی وتی" شادومانین بەو ڕێککەوتنە تازەی نێوان کۆمپانیای Qatar Petroleum و کۆمپانیای Shell، و بە شێوەیەکی تایبەت دڵخۆشم بتوانین خواستی بازاڕەکانی چین دابین بکەین لە گازی وڵاتەکەمان و ئەم ڕێککەوتنە دەبێتە هۆی هەناردەکردنی بڕێکی زۆری گازی قەتەڕی بۆ سنوورەکانی وڵاتی چین".

توانای بەرهەمهێنانی کۆمپانیای Qatar Petroleum ساڵانە 10 ملیۆن تۆن گازی LNGــیە و پێشبینی دەکرێت لە دەییەکانی داهاتوودا ئاستی بەرهەمهێنان زیدەتر بکات، هەروەها هاوردەکردنی وڵاتی چین بۆ گازی LNG  21 ملیار مەتر سێجای گاز بووە، ئەمەیش بە واتای بەرزبوونەوەی ئاستی هاوردەکردن دێت بە بڕی ٪23.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین