بلینکن: رووسیا بەردەوام بێت لە سەرشێتی، وەڵاممان دەبێت! عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئەنتۆنی بلینکن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا دەڵێت، "واشنتن خوازیاری پەیوەندییەکی سەقامگیرترە لەگەڵ مۆسکۆ و چاوەڕێی روودانی ئەوەشین، بەڵام ئەگەر رووسیا بەردەوام بێت لە کردەی سەرشێتانە و دوژمنانە، ئەوە واشنتن بێ وەڵام نابێت".

لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەنووسیدا لەگەڵ رۆژنامەی (لا ڕیپەبلیکا)ی ئیتاڵی، کە سێشەممە 29ی حوزەیران بڵاوکراوەتەوە، بلینکن دەڵێت، "ئەگەر رووسیا بەردەوام بێت لە هەنگاونان بە ئاراستەی هەڵسوکەوتی سەرشێتانە یان دوژمانکارانە، ئەوە ئێمەش وەڵاممان بۆی دەبێت، بەڵام وەڵامەکەی ئێمە بە ئامانجی دروستکردنی ئاڵۆزی نابێت، بەڵکو بە ئامانجی بەرگریی لە بەرژەوەندییەکانمان و بەهاکانمان دەبێت".

لە نموونەی ئەو کردەوانەی رووسیا، بلینکن ئاماژەی کردووە بە هێرشە ئەلیکترۆنییەکان کە لە رووسیاوە کراونەتە سەر ئاژانسە حکومییەکانی ئەمریکا، هەروەها زیندانیکردنی کەسایەتی بەرهەڵستکاری رووسیا ئەلێکسی ناڤالنی.

بلینکن وتوویەتی چین بۆ بابەتی پەیوەندییەکان "زیاتر ئاڵۆزە"، بەڵام وەکو ئەو وتوویەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان داوا لە هیچ وڵاتێک ناکات کە دەبێت یان چین هەڵبژێرێت یان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین