رووسیا و ئهمریكا دۆسیهى تهواوى چهكهكان تاوتوێ دهكهن
نوچهنێت
بڕیارە رۆژانی داهاتوو کۆبوونەوەکانی ئەمریکا و رووسیا لە ئاستە جیاجیاکان دەستپێبکەن بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی سەقامگیریی ستراتیجی جیهانی و هەریەکەیان روانگەی خۆی بۆ ئەو بابەتە بخاتە بەردەم لایەنی بەرانبەر.
لەو بارەیەوە ئەندامێکی شاندی رووسیا بۆ کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام له رێکخراوی شەنگهای وتوویەتی "رووسیا لەگەڵ ئەوەیە هەموو جۆرەکانى چەک بخرێنەبەر باس کە کاردەکەنە سەر سەقامگیریی ستراتیجی، وەکوو: چەکی ستراتیجیی ئەتۆمی و نائەتۆمی، چەکی هێرشبەری، چەکی بەرگری و هەموو ئەو چەکانەی کاریگەریی دەخەنە سەر باری ئاسایشی و سەقامگیریی جیهان".
ئەم هەنگاوانە دوای ئەوە دێن کە ١٦ی حوزەیران سەرۆکی هەردوو زلهێزی جیهان لە جنێڤ کۆبوونەوە و لەسەر کۆمەڵێک هێڵی گشتیی رێککەوتن، لەوانە گەڕانەوەی باڵیۆزەکان بۆ شوێنی خۆیان و دەستپێکردنی گفتوگۆکانی سەقامگیریی ستراتیجی.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment