ئەمەريكا هەڕەشە لە دوو دەوڵەت دەکات
نوچەنێت:
ئەمرۆ سێشەممە (٢٩)ى حوزەيرانى (٢٠٢١) ماڵپەڕى (جەزيرە) بڵاويكردەوە، ئەنتۆنى بلينكنى وەزيرى دەرەوەى ئەمريكا رايگەياند، "كۆدەنگيەكى جيهانى لەسەر كشانەوەى هێزە بيانييەكان لە ليبيا هەيە، بەڵام ئەو پرۆسەيە دەستبەجێ و راستەوخۆ نیيە، بەڵكو پێويستى بەكاتە، نابێت هەندێ وڵاتیش ئەو كۆدەنگييەى جيهان پشتگوێ بخەن، لەوانەش رووسيا و تووركيا".
لە بەشێكى ترى قسەكانى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "كۆدەنگييەكى ترى جيهانى لەسەر ئەوەيە هەڵبژاردنەكانى ليبيا (٢٤) مانگى كانوونى يەكەمى ئەمساڵ ئەنجام بدرێت، بەر لە هەڵبژاردنەكانيش دەبێت بڕيارى نەتەوە يەكگرتووەكان سەبارەت دەرچوونى هێزە چەكدارەكان لە ليبيا جێبەجێ بكرێت."
گووتیشى، "ئەنجامدانى هەڵبژادن لەكاتى و وادەى جێبەجێكردنى بڕيارى نەتەوە يەكگرتووەكان بۆ چوونەوە دەرەوەى هێزە بيانييەكان دوو خاڵى زۆر بەهێزن".
تا ئێستا زياتر لە شەش هەزار چەكدارى مورتەزەقەى سوورى و هێزە فەرمييەكانى توركيا و هێزەكانى فاگنەرى سەر بەڕووسيا و چەنين گروپى ناسایى تر لە ليبيان، چەندين جار داواى كشانەوەى ئەو هێزانە كراوە تا ئێستا لەسەر ئەرزى واقيع جێبەجێ نەكراون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment